فه‌لاح مسته‌فا بۆ كۆمه‌لگه‌ها نێڤ ده‌وله‌تی: نابت لسه‌ر حسابا كوردستانێ پشتگیريێ ل به‌غدا بكن
K24- هه‌ولێر:
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا له ماڵپه‌ڕی ناسراوی ئه‌مریكی “زه هیڵ” داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه پشت له هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن و ته‌نیا پشتگیریی حكومه‌تی به‌غدا نه‌كه‌ن له‌سه‌ر حیساب و زه‌ره‌ری هه‌رێمی كوردستان.
فه‌لا مسته‌فا هه‌ر له‌و وتاره‌یدا نووسیوویه‌تی، پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی وڵاتانی زلهێز ئه‌و راستییه بزانن، كه بوونی هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز و سه‌قامگیر كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی و به‌هێزی عێراقیش ده‌بێت.
له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ش كه به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی داناوه، فه‌لاح مسته‌فا ده‌ڵێ ئه‌وه نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ری خراپی كردۆته سه‌ر ژیانی رۆژانه و ئابووری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ئه‌و یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره‌یه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵه باوه‌شی بۆ كردونه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی