په‌نابه‌ره‌ك ب زۆرى هه‌ڤژينيێ لگه‌ل كچه‌كا 12 دكت
K24 – هه‌ولێر:
كه‌یسی هاوسه‌رگیری په‌نابه‌رێكی سووری له‌گه‌ڵ كچێكی 12 ساڵی، كه ئه‌ویش هه‌ر ئاواره بووه، رای گشتی هه‌ژاندووه و ئێستا كچه‌كه ته‌مه‌نی 14 ساڵه و كوڕێكی یه‌ك ساڵانیشی هه‌یه.
هاوسه‌رگیرییه‌كه به رێكه‌وت ئاشكرا بووه و دواتریش پۆلیسی توركیا، پیاوه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه، ده‌ركه‌وتووه دوو ساڵ به‌ر له ئێستا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌دا كردووه و ئێستا كوڕێكی یه‌ك ساڵانه‌ی هه‌یه.
به گوێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێن تورك، ئاشكرا بوونی ئه‌و رووداوه له‌و كاته‌دا بووه، عومه‌ر یوسف، په‌نابه‌ری سووری ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له‌گه‌ڵ هیبه‌ی هاوسه‌ری ته‌مه‌ن 14 ساڵ و منداڵه ساواكه‌یان، به‌ناوی كنایه، چوونه‌ته بنكه‌یه‌كی ته‌ندرووستی له پارێزگای ئه‌ده‌نه.
پۆلیس له باره‌ی رووداوه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن پزیشكێكی بنكه تهندرووستییهكهوه هه‌واڵیان پێدراوه، كه خێزانێك هاتووه‌ته بنكه تهندرووستییهكه و دايكه‌كه ته‌مه‌نی زۆر بچووكه و نه‌گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نی یاسایی.
دواتر ئه‌و خێزانه بنكه ته‌ندروستییه‌كه‌یان جێهێشتووه و پۆلیسیش ده‌ستی به گه‌ڕان و پشكنین كردووه و شوێنی مانه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
دواى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت، دایكه‌كه، كه هێشتا منداڵه و ته‌مه‌نی 14 ساڵه، به‌ناوی هیبه، له ساڵی 2012 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یان ئاواره‌ی توركیا بوونه، دواتر له ساڵی 2015 و له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ عومه‌ر كردووه.
هیبه‌ی 14 ساڵ، له دانپێدانیدا بۆ پۆلیس ئاشكرای كردووه، به زۆر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ عومه‌ردا كردووه و ناچاركراوه.
به‌ڵام عومه‌ر ئه‌و قسانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، پرۆسه‌كه به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولایه‌ن بووه.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانیش دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ عومه‌ر یوسف ده‌ركردووه، به‌و پێیه‌ی له توركیادا یاسا رێگه به هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچانی خوار 16 ساڵی نادات و پرۆسه‌كه به هاوسه‌رگیری دانانرێت، به‌ڵكو به “وه‌به‌رهێنانی سێكسی” وه‌سف ده‌كرێت، هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌و كاره بكات، سزا ده‌درێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی