ل کەرکووکێ زارۆكهكێ ساخ ژ دهيكهكا مرى ژ دایك دبت
رووداو-هەولێر
لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركووك، لە دایكێكی مردوو منداڵێكی زیندوو لەدایكدەبێت، سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی كەركووكیش، ئەوە بە حاڵەتێكی ناوازە نێودەبات و دەڵێت “ئەوە بۆ دووەم جارە حاڵەتی وەها لە عێراقدا رووبدات”.
د. زاهیر مەندەلاوی، سەرۆكی لقی کەرکووکی سەندیكای پزیشكانی كوردستان، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، رۆژی 29-4-2017 ژنێكی دووگیان بەناوی (رۆكسان عوسمان) تەمەن 28ساڵ، كە خۆی نەخۆشی قورسی هەبوو، لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركووك گیانی لەدەستدا، دوای گیانلەدەستدانی، بۆ رزگاركردنی منداڵەكەی ناو سكی لەلایەن پزیشکێكەوە بەناوی ئاڵا، نەشتەرگەریێكی بەپەلەی بۆ کرا و منداڵەكە بە زیندوویی رزگار کرا.
گوتیشی “ئەوە بۆ دووەمجارە لەسەر ئاستی عێراق شتی وەها رووبدات، لە دایكێكی مردوو منداڵێكی زیندوو لەدایك بێت، پێشتر د.خالید ناجی لە عێراق شتێكی وەهای كرد، لەسەر ئەو كارەشی بڕوانامەی ماستەری پێدرا”.
سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی كوردستان لە كەركووك، باسی لەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی دایكی نەخۆش بووە، منداڵەكە كێشی تەنها یەك كلیۆ و نیوێك بوو، لە ناو سكی دایكیشدا 7مانگ بووە، گوتیشی “ئێستا منداڵەكە لە بەشی منداڵانی ناکامی نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركووك لەژێر چاودێری ورددایە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی