ئیمارات دووه‌مین وه‌لاتێ ئارامه ل جیهانێ
رووداو – ئیمارات
به‌پێی پۆلینی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئارامترین وڵاتانی جیهان ئیمارات له ریزبه‌ندی دووه‌مدا دێت له دوای فینله‌ندا كه له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه.
كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانیی ریزبه‌ندی ئارامترین وڵاتانی جیهانی به‌پێی ستانده‌رده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه ئاشكرایكرد كه گرنگترینیان پارێزراوبوونی گیان و ماڵی گه‌شتیاره له هه‌موو جۆره كارێكی تووندئاژۆیی و له ریزبه‌نده‌كه‌دا فنله‌ندا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م و ئیماراتیش له ریزبه‌ندی دووه‌مدا خۆی دەبینێتەوە.
له ریزبه‌ندی 10 یه‌كه‌مه‌كاندا سێ وڵاتی عه‌ره‌بی هه‌ن ، عوممان لە ریزبەندی چوارەمدایە و قه‌ته‌ریش له ریزبه‌ندی ده‌یه‌میندایه.
لیسته‌كه له 136 وڵات پێكهاتووه و خراپترینیان كۆڵۆمبیایه ، یەمەن له ریزبه‌ندی 135میندا دێت كه مه‌ترسیی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر گیانی گه‌شتیاران و كارمه‌ندانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رۆژنامه‌ڤانان هه‌یه.
ریزبه‌ندی ئارامترین 10 وڵاتی جیهان به‌مشێوه‌یه:
1. فینله‌ندا
2. ئیمارات
3. ئایسلاند
4. عوممان
5. هۆنگ كۆنگ
6. سینگاپور
7. نه‌رویج
8. سویسرا
9. رواندا
10. قه‌ته‌ر
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی