حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

له‌هى روودكه‌ته‌ بەغدايێ

له‌هى روودكه‌ته‌ بەغدايێ

وشه‌
وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق وریایی دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی كە لە لێواری رووباری دیجلەوە نیشتەجێن یان كشتوكاڵیان كردووە، بە تایبەتی لە نێوان شەرگات و بەنداوی سامەڕا بۆ ئەوەی وریای خۆیان بن و لە رووبارەكەوە دوور بكەونەوە، چونكە لافاوەكە بە لێشاو بە ئاراستەیان دەچێت.

حەسەن جەنابی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئەمڕۆ شەموو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە كە شەپۆڵێكی ئاو و لافاو لە سەرچاوەكانی رووباری دیجلەوە بەڕێگەوەیە بەهۆی بارانبارینێكی زۆر كە ئاستی تێپەڕبوونی ئاوەكەی دەگاتە پێنج هەزار مەتر سێجا لە چركەیەكدا.

روونی كردەوە كە ئاستی تێپەڕبوونی رووباری دیجلە ئێستە لە بەغدا 500 مەتری سێجایە لە چركەیەكدا، واتە ئەو لێشاوەی كە بەڕێگەوەیە دە هێندی هێزی رووبارەكەیە لە بەغدا، روونی كردەوە كە ئێستە لە بەغدا مەترسی نییە، بەڵام پێویستە ئەوانەی كە لێواری رووبارەكە بەكاردێنن لە نێوان شارەدێی شەرگاتەوە تا بەنداوی سامەرا كە وریای خۆیان بن لەبەر خێرایی رووبارەكە.

لە دوێنێ هەینییەوە بەهۆی بارانبارینێكی بەخوڕ و زۆرەوە ناوچەیەكی فرەوانی هەرێمی كوردستان لافاوی گەورە چەندان رووباری گرتەوە و بووە هۆی داخرانی رێگەو بانەكان و وێرانبوونی پردەكان و زیانی گیانیشی لێ كەوتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi