حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کوره‌كێ 13 سالى ل پەخشێ راستەوخۆيێ ئینستاگرامى خۆ دكوشت

کوره‌كێ 13 سالى ل پەخشێ راستەوخۆيێ ئینستاگرامى خۆ دكوشت  

خەندان
مێرد منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لە پەخشی راستەوخۆی ئینستاگرامی تایبەتی خۆیدا بە دەمانچەیەک خۆی دەکوژێت و مردنەکەشی بەهەڵە بووە مەبەستی خۆکوشتن نەبووە.

ماڵپەرێکی ئەمەریکی رایگەیاندووە کە ئەو منداڵە کەناوی همفیلە لەکاتی پەخشی راستەوخۆی ئینستاگرامەکەیداو بەبەرچاوی دایکی و زیاتر لە 50 هاوڕێیەوە کە بینەری پەخشەکە بوون خۆی کوشتووە، لەکاتێکدا یاری بەدەمانچەکەی دەستی کردووەو گولەیەک دەنێت بەسەری خۆیەوە.

رووداوەکە لە ویلایەتی جۆرجیا لە رۆژهەڵاتی هەرێمی کلایتۆن روویداوە.

دایکی همیفیل دەڵێت “لەکاتی پەخشی راستەوخۆکەدا گوێم لەدەنگێکی گەورە بوو، بەپەلە لەگەڵ کچەکەم رامکرد بۆ نهۆمەکانی سەرەوەی ئەپارتمانەکەو بینیم کوڕەکەم نووقمی خوێن بووە”.

دایکی ئەو کوڕە زیاتر باسی رووداوەکە دەکات و دەڵێت “کاتێک چوومە ژووەرەوەو نووقمی خوێن ببوو، کچەکەم هاواری کرد دایکە مۆبایلەکە دابخەرەوە بۆ ئەوەی ئەو ساتە ناخۆشە پەخش نەکرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi