ئه‌ردۆغان: ئه‌گه‌ر “تیرۆرستێن په‌كه‌كێ” چه‌كى دانه‌نێن دێ باجێ دهن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، “وڵاته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به له‌ناوبردنی رێكخراوی په‌كه‌كه‌ی تیرۆریست تا كۆتایی و ئه‌گه‌ر په‌ند له ئیتای جیاخوازی ئیسپانیا وه‌رنه‌گرێت، ئه‌وا مافی ژیانی نییه”.
ئه‌ردۆغان له ناوچه‌ی كارتاڵی به‌شه ئاسیایهكهی ئه‌سته‌نبوڵ بۆ لایه‌نگرانی وتارێكی ئاراسته كرد و تێیدا گوتی: “ئه‌گه‌ر تیرۆریستانی په‌كه‌كه چه‌ك دانه‌نێت، له‌سه‌ریانه ئه‌م خاكه بهجێبهێڵن، ناتوانین له‌وه زیاتر به‌رگه بگرین، له‌سه‌ریانه كه باجی ئه‌وه بده‌ن”.
هه‌فته‌ی پێشوو رێكخراوی ئیتای جوداخوازی هه‌رێمی باسكی ئیسپانیا كه له ریزی رێكخراوه تیرۆریسته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپایه، چه‌كی دانا و خۆی راده‌ستكرد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به نیگه‌رانی هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپایی كرد و گوتی: بێزاری ئه‌وان له هه‌ڵوێستی گه‌ل له باره‌ی راپرسییه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، به‌ڵكو له‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه توركیا له دژی تیرۆریستانی په‌كه‌كه ئه‌نجامیده‌دات.
سه‌رۆكی توركیا گوتیشی: پرۆسه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی بیست مانگی رابردوو، بوونه‌ته هۆی له‌ناوبردنی 11 هه‌زار تیرۆریست و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپایی نیگه‌ران كردووه.
بڕیاره سبه‌ی ده‌نگده‌رانی تورك روو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستووری توركیا بده‌ن، كه به هۆیانه‌وه سیستمی په‌رله‌مانی له توركیا ده‌گۆڕن بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی