تانكه‌كێ عێراقی دوو بریتانيا دكه‌ته ملیۆنێر
K24 – هه‌ولێر:
بازرگانێكی به‌ریتانی تانكێكی عێراق له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌كڕێت، كه پێشتر ئه‌و تانكه به‌شداری له داگیركردنی كوێت كردبوو، به‌ڵام ئه‌وان شتێكی دیكه‌یان دۆزییه‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیرییان لێنه‌ده‌كرده‌وه.
له به‌ریتانیا یاسا رێگه به كڕین و فرۆشتنی ئه‌و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه كۆنانه ده‌دات، ئه‌و بازرگانه به‌ریتانییه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كڕیویه‌تی، كاتێك تانكه‌كه‌یان به‌ده‌ست ده‌گات، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن، له‌ناو یه‌كێك له تانكی سووته‌مه‌نی تانكه‌كه، پێنج قالبه زێڕ ده‌دۆزنه‌وه.
كێشی هه‌ریه‌كێك له‌و قالبه زێڕانه‌ش، 5 كیلۆگرام ده‌بێت و كۆی گشتی نرخه‌كه‌ی، ده‌گاته نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلار، له‌كاتێكدا خۆیان تانكه‌كه‌یان ته‌نها به 38 هه‌زار دۆلار كڕیوه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، تاقمی ئه‌و تانكه، له‌كاتی به‌شداریكردنییان له داگیركردنی كوه‌یت، ئه‌و قالبه زێڕانه‌یان به تاڵان هێناوه و له‌و شوێنه‌دا شاردوویانه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی