ل هه‌رێما كوردستانێ ژماره‌يا توشبوويێن خه‌مۆكيێ دگه‌هته 70%
نه‌وا
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ته‌ندروستییه‌وه، له شاری سلێمانی چالاكییه‌ك ده‌رباره‌ی تووشبوان به نه‌خۆشی خه‌مۆكی به‌ڕێوه‌چوو. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌رباری ئاشكراكردنی ئاماری تووشبوان، هۆكار و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ش خرایه‌ڕوو.
له ژێر دروشمی (بهێڵن با ده‌رباره‌ی خه‌مۆكی بدوێین)، چالاكییه‌ك به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌وباره‌یه‌وه د.رزگار محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له رۆژی جیهانی ته‌ندروستیدا، هه‌رساڵێك له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌ك كارده‌كرێت، ئه‌مساڵێش له‌سه‌ر نه‌خۆشی خه‌مۆكی كاركراوه كه نه‌خۆشییه‌كی باوه”.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا له جیهاندا 300 ملیۆن كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی خه‌مۆكییه‌وه ده‌ناڵێنن، له هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌گه‌ر ئامارێكی ورد هه‌بێت ئه‌وا به بڕوای ئێمه 70%ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان تووشی جۆرێك له جۆره‌كانی خه‌مۆكی بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست خه‌مۆكییه‌وه ده‌ناڵێنن له‌وه‌یه خۆیان بكوژن، هه‌روه‌ها بێهێز ده‌بن و له رووی ئابووریشه‌وه دوایان ده‌خات”.
راشیگه‌یاند “خه‌مۆكی چاره‌ی هه‌یه و ده‌توانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت. له هه‌رێمی كوردستاندا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و سیاسییه‌وه ئه‌م نه‌خۆشییه له هه‌ڵكشاندایه بۆیه پێویسته كاربكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه، تاوه‌كو هاووڵاتیان زیاتر تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌بن”.
هه‌ر له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كه‌دا، شانۆگه‌رییه‌ك له لایه‌ن مامۆستایانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه كه ده‌رباره‌ی خه‌مۆكی بوو پێشكه‌شكرا.
مامۆستا محه‌مه‌د له رێكخراوی وچان، وانه‌یه‌كی له‌سه‌ر خه‌مۆكی پێشكه‌شكرد كه تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد تاكو ئێستا به شه‌رمه‌وه باس له نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها كه‌سێك ئه‌و كات ته‌ندروسته له رووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه ساغ بێت.
وتیشی “هه‌ستكردن به خه‌مۆكی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له ژیانی مرۆڤدا رووده‌دات و ئه‌مه پێی ناڵێن تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه. كه‌واته خه‌مۆكی یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان كه تیایدا كه‌سی توشبوو هه‌ست به خه‌مۆكی ده‌كات و چێژ له چالاكییه‌كان نابینێت و كار ده‌كاته سه‌ر چالاكی و خواردن و نوستنی كه‌سه‌كه”.
له جیهاندا له هه‌ر 4 چوار كه‌سێك ئه‌گه‌ری تووشبونی نه‌خۆشی خه‌مۆكی هه‌یه، پیاوان زیاتر تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی