حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شاهجوان لقه‌كى ل كوردستانێ ڤه‌ دكت

شاهجوان لقه‌كى ل كوردستانێ ڤه‌ دكت  
رووداو- هەولێر

ئەحلام حەجی، شاجوانی پێشووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا، ئێستا بەسەردانێك هاتووەتە هەرێمی كوردستان و دەیەوێت هاوكاریی منداڵانی ئاوارە بكات.

ئەحلام حەجی بە (رووداو)ی راگەیاند “چەند رۆژێك پێش ئێستا لە ئوردن بووین، لە درێژەی چالاكییەكی خێرخوازیی دەزگای ئەحلام بۆ منداڵان، چەندین جۆرە هاوكاریمان لەوێ پێشكەشی منداڵانی ئاوارەی سووریا كرد، بڕیارە لە هەرێمی كوردستانیش هاوكاریی ئەم رێكخراوە بگەیێنینە چەند كەمپێكی ئاوارەكان”.

رێكخراوی ئەحلام بۆ منداڵان لە چەندین وڵات لقی هەیە و شاجوان دەیەوێت لقێكی ئەم رێكخراوە لە هەرێمی كوردستانیش بكاتەوە، لەوبارەوە گوتی “دەمێكە ئامادەكاری بۆ ئەوە دەكەم كە لقێكی رێكخراوەكەم لە كوردستان بكەمەوە، ئێستا ئامادەكاری دەكەین بۆ كردنەوەی لقێك لە هەولێر، بۆ ئەوەی بەبەردەوامی هاوكاریی بگەیێننە ئاوارەكان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi