پاپا دئێته بانگهێشتكرن سه‌ره‌دانا کوردستان و عێراقێ بکت
هه‌ولێر-KDP.info-
ئاژانسی ڕۆمه‌ر ڕیپۆرت بڵاوی کردووه‌ته‌وه، شاندێکی ئایینه جیاوازه‌کانی عێراق و کوردستان سه‌ردانی پاپای ڤاتیکانیان کردووه و بانگهێشتییان کردووه سه‌ردانی کوردستان و عێراق بکات.
ئاژانسه‌که، ئاماژه به‌وه ده‌دات شانده‌كه نوێنه‌رانی موسوڵمان و کریستیان و ئێزدی و چه‌ندین ئایینی جیاجیای تێدا بووه و، پاپا بندیکتی شانزدەیەم پاپای ڤاتیکان، خۆشحاڵیی خۆی به‌م برایه‌تی و ته‌بایییه ده‌ربڕیوه و داوای کردووه نزای بۆ بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئیتاڵیا و ئەندامی شانده‌كه داوای له پاپا کردووه سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات، چونکه خوشک و برا کریستیانه‌کان له هه‌رێم پێویستیان به سه‌ردانی پاپا هه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی