حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكوومەتا هەرێما کوردستانێ بودجا هەلبژاردنا پەرلەمان و سەرۆكایەتيێ پەسه‌ندكر

حكوومەتا هەرێما کوردستانێ بودجا هەلبژاردنا پەرلەمان و سەرۆكایەتيێ پەسه‌ندكر

رووداو- هەولێر
حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەسندكرد. ئەندامێكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت‌، دەبێ‌ رۆژی 6-11-2017 هەڵبژاردن بكرێت.

رۆژی دووشەممە 6-3-2017 حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی پەسندكرد.

د. جووتیار عادل، ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “ئەمڕۆ حكومەت بە فەرمی رەزامەندی لەسەر بودجەی هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە، كە زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلارە”.

جووتیار عادل گوتیشی “بەپێی ئامادەكارییەكانی ئێمە لە رۆژی 6-11-2017 هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت، ‌چونکە پەرلەمانی کوردستان لەم رۆژە خولەکەی کۆتایی پێدێت و رۆژی 6ی ئەیلوولی ئەمساڵ دوایین وادەیە لەبەردەم سەرۆكی هەرێمی كوردستان، کە بە مەرسوومێك داوا لە كۆمسیۆن بكات، دەتوانێت زووتریش داوامان لێبكات. ئێمە ئێستا لە قۆناخی پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دروستكردنی سەنتەری كۆكردنەوەی دەنگەكان و راگەیاندنی ئەنجامەكانین و زۆربەی ئیشوكارەكان تەواو بوون”.

ئەندامەکەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئاماژە بەوە دەكات، هەر گۆڕانكاری و هەموارێك لە یاسای هەڵبژاردن لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بكرێت، دەبێ‌ زوو بکرێت، چونكە كاریگەری لەسەر فۆڕمی دەنگدان و زۆر بواری دیكە دەبێت و دەڵێت “ئەگەر زوو دەستكاری یاساكە نەكەن، ئێمە لەسەر یاسا كۆنەكە هەڵبژاردن ئەنجام دەدەین، كە بە سیستەمی نیمچەكراوەی یەك بازنەییە”.

بەپێی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، دەبێت هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە یەك كاتدا ئەنجامبدرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi