10 وهلاتان سەرباز و سوپا نینە
خەندان- سامان محەمەد
هەندێک لە وڵاتان خاوەنی سوپا و سەربازی زەبەلاحن بەمەبەستی هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی دوژمنکارانە کاتێک رووبەڕووی وڵاتەکەیان دەبێتەوە، بەڵام لەلایەکی ترەوە 10 وڵاتی جیهان تائێستا نەسوپایان هەیە نە سەرباز.
ژاپۆن کە بەشێوەیەکی رەسمی لەدەستووری ئەو وڵاتەدا هاتووە کە نابێت سوپا لەنێو وڵاتدا هەبێت، بەڵام هێزێکی گەورەی نێوخۆیی هەیە کە لەتوانایدا هەیە رووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێکی دەرەکی ببێتەوە.
1-ئەندۆرا..
ئەم وڵاتە سوپای نییەوە بەشێوەیەکی گشتی فەرەنسا پارێزگاری لێدەکات، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک خۆبەخشی هەیە کە پاڕیزگاری لە ئاسایشی ناوخۆ دەکەن و رێکخراوی “جیا” سەرپەرشتی نەهێشتنی تیرۆر لەو وڵاتەدا دەکات، ئەو رێکخراوە وەک سوپایەکی سەربازی وایە.
2-گرینادا..
لە ساڵی 1983ەوە ئەم وڵاتە هێزی وشکانی نییە، بەڵام خاوەنی پۆلیسی شاهانەیە بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوخۆ.
3-لیختنشتاین..
لەبەرئەوەی تێچووی سوپا پارەیەکی زۆری دەوێت لە ساڵی 1868ەوە سوپا لەو وڵاتە ئەوروپییە هەڵوەشاوەتەوە، کۆمەڵێک چەک و جبەخانەی هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی وڵات.
4-دوورگەی سلێمان..
لە ساڵی 1893 ئەم دوورگەیە دەکەوێتە ژێر دەستی وڵاتی بەریتانیاوە، لە ساڵی 1998 ئەم وڵاتە پشێویی تێدا دروستدەبێت، بەڵام ئوسترالیاو نیوزلەندا تەداخول دەکەن و هێزی چەک بەکاردەهێنن.
5-ئاورۆ..
رێککەوتنێک هەیە لەنێوان ئاورۆ و ئوسترالیا بۆ ئەوەی زەوی ئەم وڵاتە بپارێزێت، لەناو سەنتەری ئەم وڵاتەدا کۆمەڵێک پۆلیسی چەکدار هەیە تەنها بۆ پاراستنی ئاسایشی ناو وڵات.
6-ڤاتیکان..
کۆمەڵێک پۆلیس کە بەپاسەوانی سویسری ناوزەد دەکرێن و سەربە پاپای ڤاتیکانن، پارێزگاری لەو شارە دەکەن.
7-تۆفالۆ..
لەو کاتەوەی ئەم دەوڵەتە دامەزراوە هێزی سوپایی و چەکداری نەبووە، بەڵام یەکەی پۆلیسی چەکدار پارێزگاری لە کەناراوەکان و ئاسایشی ناوخۆ دەکات.
8-ساموا..
ئەم وڵاتە دەکەوێتە رۆژئاوای زەریای ئارام، هیچ هێزێکی سەربازی نییە، لەگەڵ نیوزلەندا پەیماننامەیەکەی هەیە بۆ پارێزگاریکردنی زەویەکانی و رووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی.
9-بالاو..
لە ساڵی 1994ەوە لەگەڵ ئەمریکا هاوپەیمانەو تائێستا تەنها پۆلیسی هەیە.
10-دوورگەی مارشال..
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پارێزگاری لەم دوورگەیە دەکات، تەها یەکەیەکی ئاوی هەیە کە پارێزگاری لە ئاسایشی ناوخۆش دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی