حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هه‌رێما كوردستانێ و بەغدا ل بوارێ خووندنا بلندا هه‌ماهه‌نگيێ دكن

هه‌رێما كوردستانێ و بەغدا ل بوارێ خووندنا بلندا هه‌ماهه‌نگيێ دكن

باسنيۆز:82ca2dde0d6c767861a89b25fea04e82_l

نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای حکوومەتی عێراق کۆ بووەوە و لەبارەی پرسی هاوکاریی زانستیی نیوان هەرێمی کوردستان و بەغدا پێکەوە گفتوگۆیان کرد.

لە دیدارەکەدا کە وێنەیەک لە ناوەرکی بۆ ئاژانسی (باسنیوز) نێردراوە جەخت لەسەر ئەوە کراوەتە کە “هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ گرنگیی گۆڕینی ئه‌و یاسا عیراقییانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی عیراقه‌وه‌ هێشتا كاریان پێده‌كرێت و له‌ زۆر بواردا بوونه‌ته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئاستی خوێندنی باڵا له‌ عیراق.”

دەقی ناوەرۆکی دیدارەکە:

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3/11/2016 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ د. عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لعیسا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عیراقی فیدارڵ كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركی تازه‌یدا بۆ خواست. هه‌روه‌ها پێزانینی خۆی بۆ سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئه‌م سه‌ردانه‌ی دوای كه‌متر له‌ سێ مانگ له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ نیشانه‌ی خواستی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌ربڕی.

سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كن له‌پێناو بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له‌ هه‌رێم و عیراق و به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی خوێندنی باڵا له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌روه‌رده‌ و فێركردن و خوێندنی باڵایشی به‌ كلیلی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ و وڵات له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هاوکات وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عیراق، وێڕای سوپاسكردنی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌ نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تدا له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌نجومه‌نێكی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه كه‌ ده‌كرێ هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق تیایدا ئه‌ندام بن‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان و بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عیراق ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ گرنگیی گۆڕینی ئه‌و یاسا عیراقییانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی عیراقه‌وه‌ هێشتا كاریان پێده‌كرێت و له‌ زۆر بواردا بوونه‌ته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئاستی خوێندنی باڵا له‌ عیراق، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خدانی زیاتر به‌ خوێندنی پیشه‌یی و به‌ره‌وپێشبردنی، وه‌ك پێوستییه‌كی گرنگی عیراق و هه‌رێمی كوردستان؛ كرده‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi