ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هۆلەندا ژ هەموو روويه‌كى ڤه‌ پەيوه‌ندییان لگەل هەرێما كوردستانێ تۆكمە دكت

هۆلەندا ژ هەموو روويه‌كى ڤه‌ پەيوه‌ندییان لگەل هەرێما كوردستانێ تۆكمە دكت

هەولێر-KDP.info-imagethumb-1

سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێشوازی لە کونسووڵی نوێی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و کرد و لە دیدارەکەدا دووپات لەوە کرایەوە کە هۆڵەندا لە هەموو روویەکەوە پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان تۆکمە دەکات.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٤-١٠-٢٠١٦ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە خاتوو جانێت ئەلبێردا كونسووڵی نوێی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا خاتوو ئەلبێردا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە وەك كونسووڵی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان دەستبەكار بووە و سوپاسی پاڵپشتی و هاوكارییەكانی حكوومەتی هەرێم و دەزگا پەیوەندیدارەكانی كرد. ئاماژەی بە پەیوەندییە توندوتۆڵەكانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی كوردستان دا و ئامادەییی خۆی نیشان دا بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەكان لە هەموو بوارەكان، بەتایبەتی لە بوارەكانی سەربازی و مرۆییدا، هەروەها ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی لە تێكشكاندنی تیرۆرستانی داعش و ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا بەرز نرخاند و هیوای خواست هەموو كێشەكان بە ڕێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە چارەسەر بكرێن.

دەستخۆشی لە خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە پێشوازیان لە ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئاوارە و پەنابەر كردووە و ڕایگەیاند كە لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە بەغدا سەردانی مەیدانیی كەمپی ئاوارەكان دەكەن بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونییەكی باشیان هەبێت و بتوانن هاوكاربن لە دابینكردنی پێدوایستی بۆ ئاوارە و پەنابەران بەتایبەتی كە پێشبینی دەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردنەوەی شاری مووسڵ، ژمارەیەكی زۆرتری ئاوارە ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن.

لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا و پاڵپشتی و هاوكاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ سەرخستنی كار و ئەركەكانی نیشان دا، هەروەها سوپاسی هاوكارییەكانی هۆڵەندای بۆ هەرێمی كوردستان كرد بەتایبەتی لە بواری سەربازی و مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە لەلایەن پسپۆڕانی سەربازیی هۆڵەنداوە. ئاشكراشی كرد كە ئەوان بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هۆڵەندا دەكەن و هەرێمی كوردستان لە هەوڵەكانی بۆ پارێزگاریكردن لە پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكوومەتی فیدرال بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بە دوا سەردانی خۆی و دواتر سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بۆ بەغدا كرد كە لێكەوتەی ئەرێنی هەبووە و ئاشكرای كرد كە بەردەوام دەبن لە گفتوگۆكان چونكە تەنیا بە دیالۆگ كێشەكان چارەسەر دەكرێن.

لەبارەی ئاوارە و پەنابەرانیشەوە هیوای خواست كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاریی زیاتری هەرێمی كوردستان بكات چونكە پێشبینی دەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ، ژمارەیەكی زۆرتری ئاوارە ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن و ئەمەش لە تواناكانی حكوومەتی هەرێم بەدەرە.

تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هۆڵەندا و فراوانكردنی پەیوەندییەكان و قۆناغی دوای ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi