كۆمه‌له‌كا هرچا رێگريێ ل ژماره‌یه‌كا گه‌شتیارا دكن
خه‌ندان
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له پاركێكی تایبه‌ت به ئاژه‌ڵان له‌وڵاتی چین، كۆمه‌ڵێك ورچ ده‌رده‌كه‌وێت كه رێگری له گه‌شتیاران ده‌كه‌ن و به‌ده‌وروبه‌ری ئۆتۆمبێلی گه‌شتیارێكدا كۆبوونه‌ته‌وه.
ڤیدیۆكه له میدیاكانی چین بڵاوبۆته‌وه، به‌گوێره‌ی سایتی هه‌واڵی ئه‌پڵ ده‌یڵی، ڤیدیۆكه له‌پاركی گه‌شتیاری چۆگكینگ له‌باشوری چین گیراوه .
گرته ڤیدیۆكه كه ماوه‌كه‌ی 11 چركه‌یه یه‌كه‌مین جار له میاوپای كه سایتێكی نمایشكردنی گشتیه له‌چین له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رێكه‌وه به‌ناوی ” فیسێت هاند ڤیدیۆ” له 22ی سێپته‌مبه‌ر بلاوبۆته‌وه‌و له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا زیاتر له سێ ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
له كاپشنی ڤیدیۆكه‌دا به‌كارهێنه‌ری ڤیدیۆكه‌كه رایگه‌یاندووه كه شوێنی تۆماركردنی ڤیدیۆكه پاركی گه‌شتیاری چۆنگكینگه كه به‌گوێره‌ی میدیاكانی چین گه‌وره‌ترین پاركی سروشتیه له‌ئاسیاو گه‌شتیاران ده‌توانن له‌كاتی سه‌ردانیاندا بۆ ئه‌و پاركه ئۆتۆمبیله‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن كه‌تیایدا شێر‌و پڵنگ و ورچ و چه‌ندین ئاژه‌ڵی كێوی دیكه‌ی لێیه .
له‌سه‌ره‌تای ڤیدیۆكه‌دا ئۆتۆمبیلێك ده‌بینرێت كه لانیكه‌م له‌لایه‌ن چوار ورچه‌وه ده‌وره‌دراوه و یه‌كێك له‌ورچه‌كان كه وه‌ك مرۆڤ به‌پێوه وه‌ستاوه، سه‌قفی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی گرتووه‌و وبه‌توندی رایده‌وه‌شێنێت هاوكات ورچێكی تریش كه‌له‌سه‌ر قاچه‌كانی وه‌ستاوه، هه‌وڵده‌دات ده‌رگای ئۆتۆمبیله‌كه بكاته‌وه .
ورچی سێیه‌میش له‌به‌شی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌یه، به‌ڵام روون نیه كه چی له‌ئۆتۆمبیله‌كه ده‌كات و چواره‌مین ورچیش له‌ته‌نیشتی ئۆتۆمبیله‌كه له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی ده‌روات .
كارمه‌ندێكی پاركی گه‌شتیاری چۆكگینگ ره‌تیكرده‌وه ئه‌و رووداوه له پاركه‌كه‌ی ئه‌واندا رویدابێت هه‌روه‌ها پاركه‌كه‌ش هیچ سكالایه‌كی به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌لایه‌ن ورچه‌وه په‌لاماردرابن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی