هەرێما كوردستانێ ئامارا توندوتیژیێ ل دژى ژنان بهلاڤكر
باسنيۆز:
لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان 10 حاڵەتی توندوتیژیی سێكسی دژ بە ژنان تۆمار كراوە و 19 ژنیش سووتاون.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژ بە ژنان كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە تێیدا هاتووە، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان 2 حاڵەتی كوشتن و 10 خۆكوشتن و 19 سووتان و 9 خۆسووتان تۆمار كراوە.
هەولێر:
یەك حاڵەتی كوشتن و یەك خۆكوشتن و 8 سووتان و 2 خۆسووتان و 268 سكاڵا تۆمار كراوە.
دهۆك:
سێ حاڵەتی خۆكوشتن و 2 حاڵەتی سووتان و 2 خۆسووتان و 176 سكاڵا و 5 حاڵەتی توندوتیژیی سێكسی تۆمار كراوە.
سلێمانی:
یەك كوشتن و یەك خۆكوشتن و 6 سووتان و 2 خۆسووتان و 52 سكاڵا و 4 حاڵەتی توندوتیژیی سێكسی تۆمار كراوە.
گەرمیان:
3 حاڵەتی خۆكوشتن و 2 سووتان و 59 سكاڵا تۆمار كراوە.
ڕاپەڕین:
یەك خۆكوشتن و یەك سووتان و 44 سكاڵا هەبووە.
سۆران:
یەك حاڵەتی خۆكوشتن و 3 خۆسووتان و 22 سكاڵا و یەك حاڵەتی توندوتیژیی سێكسی تۆمار كراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی