كوردێن شه‌به‌ك: هه‌ول ده‌ده‌ین، ناوچێن مه ببن پێنجه‌م پارێزگه‌ها هه‌رێما كوردستانێ
تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی شه‌به‌ك رایده‌گه‌یێنێت، مادده‌ی 140 كۆتایی هاتووه و وه‌ك كوردانی شه‌به‌ك، كۆنفرانسێك له‌باره‌ی پاشه‌ڕۆژی شه‌به‌ك دوای داعش ئه‌نجام ده‌به‌ستن و داوایش ده‌كه‌ن ده‌شتی نه‌ینه‌وا وه‌كو پێنجه‌مین پارێزگای كوردستان دیاری بكرێت.
(سالم جومعه شه‌به‌ك) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی شه‌به‌ك و نوێنه‌ری كۆتای شه‌به‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی: “وه‌ك شه‌به‌ك ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ به‌ستنی كۆنفرانسێك له‌باره‌ی ئاینده‌ی شه‌به‌ك بۆ دوای نه‌مانی داعش، به‌م نزیكانه له هه‌ولێری پایته‌خت ساز ده‌درێ و 400 كه‌س تێیدا به‌شدار ده‌بن، حكوومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵ ده‌ده‌ین حكوومه‌تی عێراقیش بێنه كۆنفڕانسه‌كه‌مانه‌وه.”
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی شه‌به‌ك گوتیشی: “ده‌مانه‌وێت ئه‌و كۆنفرانسه بكه‌ین به نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ شه‌به‌ك و ئاینده‌ی شه‌به‌ك له ناوچه‌كانی خۆمان دوای داعش و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ برایانمان له ئیزدی و مه‌سیحی و كاكه‌یی، هه‌روه‌ها مادده‌ی 140 كه لای ئێمه نه‌ماوه و ته‌واو ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. به‌هه‌موولایه‌ك راده‌گه‌یێنین به‌شێكین له هه‌رێمی كوردستان، ئێمه كوردین و له كه‌س قه‌بووڵ ناكه‌ین موزایه‌ده بكات له‌سه‌ر ئاینده‌مان، چونكه داهاتوومان له‌گه‌ڵ مووسڵ نابێت كه 1384 شه‌هیدمان داوه وه‌كو شه‌به‌ك و 208 كه‌سیشمان له ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدان و بێسه‌روشوێنن و هیچیان له‌باره‌یه‌وه نازانین تاكو ئێستا.”
(سالم شه‌به‌ك ) زیاتر گوتیشی: “داعش ئه‌گه‌ر كۆتاییش بێن له رووی سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵام فیكره‌كه‌یان ده‌مێنێت، له‌سه‌رمانه كه ده‌بێت به جیددی دژیان بوه‌ستینه‌وه، بۆیه ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ده‌شتی نه‌ینه‌وایش ده‌مانه‌وێت ببێته پێنجه‌مین پارێزگای كوردستان دوای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر بشه‌كێته‌وه.”
ده‌شڵێت: “رێزمان بۆ هێزه‌كانی تر هه‌یه، به‌ڵام هیچ هێزێكی ترمان قه‌بووڵ نییه بێته ناوچه‌كانمانه‌وه، چونكه ئێمه هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه و ئێمه به‌شێكین له‌و هێزه و لیوا و فه‌وجمان هه‌یه له‌ژێر فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه؛ تاكه‌هێزیش پێشمه‌رگه‌یه ده‌توانێت ناوچه‌كانمان ئازاد بكات و بپارێزێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی