پەرلەمانتارهكێ کورد:ژبهر ماليكى کچێن ئێزدی هاتن بارمتە كرن و دەست درێژى ل سهر هاته كرن
تۆرلش لالش يا راگههاندنێ
نوێنەرێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مالیکی بە هەڕەشەی جددی لەسەر کوردستان دەزانێت و ئەوەش دەخاتەڕوو کە گەندەڵییەکی زۆر، وەک بەڵگە لەسەر مالیکی هەیە.
د. عادل نوری، ئەندامی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێژنەی نەزاهە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “کاتی خۆی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنی، بودجە و مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی بڕیوە، خەڵک بێ تاقەتی ئەوەیە کە مالیکی هێزی عەمەلیاتی دیجلەی دروستکردووە بۆ پەلاماردانی کوردستان، کە هەڕەشەکانی جددی بوون، دواتر مالیکی هەڕەشەی لە هەولێر کردووە، بەوەی مۆڵگەی تیرۆرە، کاتێک سەرۆکی حکوومەت قسەیەکی لەو شێوە دەکات کە شارێکی کوردستان ناودەبات بە تیرۆر، ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەم شارە دەکرێتە ئامانج و بە هەموو شێوەیەک مووشەک باران دەکرێت، هێرشی دەکرێتە سەر، کە ئەمەش لەدژی کوردە و ئێستاش خەڵک لە هاتنی مالیکی نیگەرانە، چونکە کوردستان قەیرانێکی زۆری بەدەست مالیکییەوە بینیوە”.
ئەو ئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “دۆسییەی رادەستکردنی مووسڵ و فەرماندان بە کشانەوەی سوپا لەسەر داواکاریی مالیکی بووە، کاتێکیش لێژنەیەک پێکهات بۆ هۆکاری کەوتنی موسڵ، من لە رێگای کەناڵەکانەوە، فشارم دروستکرد هەتا نوری مالیکی بچێتە ئەو لیستەوە، چونکە عەلی غەیدان، فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، کاتی خۆی دانی نا بەوەی کە ئەوان بە فەرمانی نوری مالیکی کشاونەتەوە، لەهەمان کاتدا مانگێک پێش ئێستا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسی مالیکی گوتی، بەلێ من فەرمانم کردووە بە سوپای عێراق بکشێتەوە، بۆ ئەوەی بێن پارێزگاری لە بەغدا بکەن، کەوایە مالیکی خۆی وای کردووە کە داعش بێت شوێنەکانی دیکە بگرێت و تەنیا پارێزگاری لە بەغدا بکات”.
عادل نوری ئەوەشی خستەروو، بەهۆی ئەم هەڵانەی مالیکی، خەڵکی کوردستان تووشی زۆر گرفت بوون، بەپێویستیشی زانی: “کەسوکاری شەهیدان لە دادگای نێودەوڵەتی، سکاڵا لە دژی مالیکی تۆمار بکەن، چونکە بەهۆی مالیکییەوە نزیکەی 1500 پێشمەرگەی قارەمان شەهید بوون، هەزارانمان بریندار بووە، کچانی ئێزدی بە بارمتە گیراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر، ئەوانە سەرجەمیان دۆسییەن لەسەر مالیکی”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی