ئایار 14, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چیرۆکه‌كا ناخ هه‌ژين يا کچه‌كا ئێزدی کو نكارى خوه‌ بگه‌هينته‌ چيايێ شنگالێ

چیرۆکه‌كا ناخ هه‌ژين يا کچه‌كا ئێزدی کو نكارى خوه‌ بگه‌هينته‌ چيايێ شنگالێ

وشه‌:

چیرۆكی كوردانی ئێزیدی زۆر پڕئازارە، بەڵام ئەوەی لە گوندی كۆچۆ رووی دا زۆر جیاوازە و دوای گرتنی ئەو گوندە لەلایەن داعشەوە، دەست لە گەنج و پیر ناپارێزێت و ژنەكانیش دەکرێنە كەنیزە و مامەڵەیان پێوە دەكات. چیرۆکی هەژێنەری کچێکی ئێزدیتان بۆ دەگەڕینەوە کە نەیتوانی بگاتە چیا.

نارین ناوەكەی خواستراوە، لە كەمپێكی زاخۆ لە ژێر خێوەتدا دەژی، كچێكی 18 ساڵەی رەشتاڵەیە، كە سەیری دەكەی شوێنەواری هەموو ئەو خەمانەی رۆژانی دیلی دەستی داعشی پێوە دیارە، خەڵكی كۆچۆیە ئەو گوندەی داعش كۆمەڵكوژیی تێدا ئەنجام دا.

نارین باس دەكات، ”لە ڕێككەوتی 3/8/2014 من لەگەڵ خێزانەكەم بووم كە رامان كرد، دوو ئۆتۆمبێل هاتن و چواردەوریان گرتین كە ئاڵای داعشی پێوە بوو، ژن و منداڵ و پیر و گەنجیان جیا كردەوە، دواتر براینە قوتابخانەیەك لە تەلەعفەر، كە بە جارێك 150 كەسیان كۆمەڵكوژ كرد و دوو كەس رزگارگاریان بوو، یەكێك لەوانە برای من بوو كە حەوت فیشەكی بەركەوتبوو، ئێستە لە ئەوروپایە بە مەبەستی چارەسەر.”

ئەو دەڵێ، كاتێك پیاوەكانیان كوشت، نزیكەی80 ژن بووین گوتیان مسوڵمان دەبن یا دەستدرێژیی سێكسیتان بكەینە سەر. دوای تەلەعفەر ئێمەیان بردە گرتووخانەی بادۆش كە ژنی تری ئێزیدی لێ بوو، هۆڵێكی گەورە بوو بۆ ماوەی هەشت رۆژ بەبێ خواردن لەوێ ماینەوە، بەدار لێیان داین و سووكایەتیی زۆریان پێ كردین، دواتر دوو كچی هاوڕێم بەرگەیان نەگرت و چوونە حەمام لەوێ بە مووس دەستی خۆیان بڕی، یەكیان ناوی “سەنا” بوو، بەڵام ئەوان بە مردوویش وازیان لێ نەهێنان، لاشەكانیان هێنایە دەرەوە، بە پێكەنین گوتیان خۆیان كوشت تا سێكسیان لەگەڵ نەكەین، گوتیان بە مردوویش سێكسیان لەگەڵ دەكەین، ئەوەبوو بە بەرچاومانەوە سێكسیان لەگەڵ لاشەكانیان كرد.

بە مردوویش سێكسیان لەگەڵ دەكەین، ئەوەبوو بە بەرچاومانەوە سێكسیان لەگەڵ لاشەكانیان كرد.
بەگوتەی نارین، براكەی 10 ساڵ بوو كە بردیان. گوتی دواتر دایكمیان برد و هەموویان جیا كردەوە، خوشكە گەورەكەم درا بە پیاوێك لە مووسڵ، منیش بە تیروپشك درام بە پیاوێكی قەڵەوی كەتەزلی سووری كە 25 ساڵ بوو هەردوو قاچی پلاتین بوو بەناوی فەیسەڵ، ئەوان من و خوشكە گەورەكەم و كچی مامەكەمیان بردە ماڵێكی بچووك، پێكەوە دەستدرێژییان كردە سەرمان، جلیان لەبەر داكەندین و گوتیان ئێوە عەبد و سەبایان، بۆیە ئازادن لە داپۆشینی جلوبەرگ، هەرجلێكتان لەبەر بێت ئاساییە.

ئەوەشی گوت، هەمیشە لێیان دەداین و لە هەمان ژووریش دەستدرێژییان دەكردە سەرمان، بۆیە هەرسێكمان پێكەوە بڕیاری خۆكوشتنمان دا بە ژەهری مشك، بەڵام زوو بە ئێمەیان زانی و ئێمەیان بردە نەخۆشخانە بۆ چارەسەركردن، دوای ئەوە هەموو شتێكیان لێ سەندین، بۆ ئەوەی بیر لە خۆكوشتن نەكەینەوە، دوای ئەوە فەیسەڵ بۆ هەر كوێ برۆشتایە دەیبردم لەگەڵ خۆی و سێكسی لەگەڵ دەكردم و لێی دەدام و نانی پێم نەدەدا، دواتر رۆژێك گوتی من ناوم گەڕاوەتەوە بۆ خۆتەقاندن، وامزانی ئیتر رزگارم دەبێت، منی دایە دەست براكەی، بەڵام فەیسەڵ زۆر لە براكەی باشتر بوو، براكەی منی دایە دەست ژنەكەی فەیسەڵ، ئەویش هەموو رۆژێك لێی دەدام و سووكایەتیی پێ دەكردم، دوای ئەوە منی دایە دەست باوكی فەیسەڵ كە 50 ساڵ تەمەنی بوو، ئەویش دەستی بۆ درێژ دەكرم و لێی دەدام هەتا بێزار دەبوو، دوای منی فرۆشت بە قازییەك.

لەبارەی قازییەكەوە گوتی، ئەو منی بە یاسایی لە كوڕەكەی خۆی مارە كرد، گوتی لەبەر خاتری خوا ئەوە دەكەم، ژن و كچەكانی سووكایەتیی زۆریان پێ دەكردم، عەبدوڵای كوڕیشی دەستدرێژیی دەكردە سەرم و زۆری لێ دەدام و زۆر خراپ بوو، هەتا رۆژێك هاتەوە و گوتی، ناوم گەڕاوەتەوە بۆ خۆكوژی، ئەوەبوو لە 2015 كردەكەی ئەنجام دا، بەقسەی ماڵی قازی من بێوەژن بووم، بۆیە ئەمجارە منیان دایە براكەی گوتیان و گوتیان تا چوار مانگ، نابێت نزیك بێیتەوە و لە ژوورێك منیان زیندانی كرد، دواتر بە هەلم زانی و رامكرد، نەمزانی ئەو ماڵەی كە رامكردووە بۆی ماڵە داعشە، ئەوانیش منیان گرت و دامیان بەدەستی ماڵی حاكمەكەوە، دوای ئەوە جارێكی تریش هەڵاتم، بۆ نەگەبەتی ئەوانیش داعش دەرچوون و منیان دایە دەستی دادگا، دوای ماوەیەك دووبارە هەڵاتم، ئەمجارە كەوتمە ماڵێكی پەرستار، بەڵام ئەوان داعش نەبوون، لە ڕێی ئەوانەوە تەلەفۆنم بۆ كەسوكارم كرد و بە هاوكاریی كەسێك “موهەریب” كە بەرانبەر بە 18 هەزار دۆلار منیان فرۆشت و گەڕێنرامەوە كوردستان و رزگارم بوو، ئێستەش دەمەوێت خوێندنم تەواو بكەم.

ئەو چیرۆكانە لە كتێبی “ئەوانەی نەگەیشتنە چیا” لە نووسینی بەهرە حەمەڕەش وەرگیراوە، چەندان چیرۆكیی هاوشێوەیان تێدایە كە باس لە ئازارەكانی ئێزیدییەكان دەكەن بەتایبەتی ئەوكاتەی خاكەكەیان لەلایەن داعشەوە داگیر كرابوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi