له 2017ێ دا 88 ژن ب چه‌كى هاتينه كوشتن يان خۆ كوشتينه
K24 – هه‌ولێر:
ليوا عه‌بدوڵڵا خه‌يلانى به‌ڕێوبه‌رى گشتى پۆليسى هه‌رێمى كوردستان، تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، ته‌نيا له ساڵى 2017دا، له هه‌رێمى كوردستان 88 ئافره‌ت به چه‌ك كوژراوون، يان خۆيان كوشتووه.
له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى (ده‌روون و ديارده)، كه به‌رنامه‌يه‌كى هه‌فتانه‌ى كوردستان24ه، ليوا عه‌بدوڵڵا خه‌يلانى به‌ڕێوبه‌رى گشتى پۆليسى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، له 2017دا 176 پياو به‌چه‌ك كوژراوون و 80 پياوى ديكه‌ش به چه‌ك خۆيان كوشتووه.
سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانى كوشتنى ئافره‌تان و خۆكوشتن به چه‌ك، گوتى: له هه‌مان ساڵدا، 56 ئافره‌ت به چه‌ك كوژراوون و 32 حاڵه‌تى خۆكوشتنى ئافره‌تانيش به چه‌ك تۆمار كراوون.
راگه‌ياندنى ئه‌م ئاماره، سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانى كوشتنى ئافره‌تان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نيا ئه‌و تاوانانه‌يه كه به چه‌ك له دژى ئافره‌تان تۆمار كراوون.
ئاشكراكردنى ئه‌م ئاماره له ميانى تاوتوێكردنى پرسى چه‌ك هات، له به‌رنامه‌كه‌دا، كه له چه‌ند ساڵى رابردوودا چه‌ندين كه‌مپين و ناڕه‌زايه‌تى دژى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ك له ناو خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدراوون، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌ك شكستيانهێناوه و تا ئێستا په‌رله‌مان نه‌يتوانيوه، ياساى تايبه‌ت به هه‌ڵگرتنى چه‌ك له هه‌رێمى كوردستان هه‌مووار بكاته‌وه، كه مێژووى ده‌رچوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى په‌رله‌مانى كوردستان.
به گوێره‌ى وته‌ى خه‌يلانى، هێزه‌كانى پۆليس ناتوانن، حه‌ره‌مى ئه‌و به‌رپرسانه بشكێنن، كه چه‌كداره‌كانيان به شێوه‌ى ناياسايى چه‌كيان هه‌ڵگرتووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، مۆڵه‌تى چه‌ك ته‌نيا بۆ هه‌ڵگرتنى ده‌مانچه و تاپڕ ده‌درێت، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن چه‌كى قورس و دۆشكا، بى كه‌ى سى، هاوون، قه‌ناس و جۆره‌ها پارچه چه‌كى ديكه‌ى بێ مۆڵه‌تيان هه‌يه و له كاتى بوونى كێشه و ناكۆكى و ده‌مه‌قاڵێى بچو‌وكدا بۆ دامركاندنه‌وه‌ى توڕه‌يى خۆيان به‌كارى ده‌هێنن.
سه‌رنجيشى بۆ ئه‌وه راكێشا، پێويسته په‌رله‌مانى كوردستان ياساى هه‌ڵگرتنى چه‌ك هه‌موار بكاته‌وه و ته‌مه‌نى به‌خشينى مۆڵه‌ت به هه‌ڵگرتنى چه‌ك له هه‌ژده ساڵه‌وه زياد بكات بۆ 25 ساڵ، هاوشێوه‌ى عێراق.
توندوتيژييه‌كان له دژى ئافره‌تان و كوشتنى ئافره‌ت به پاساوى پاككردنه‌وه‌ى نامووس، به يه‌كێك له ديارده مه‌ترسيداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت و سه‌ره‌ڕاى هه‌موواركردنى ياساى سزادانى عێراقى په‌يوه‌ست به كوشتن له‌سه‌ر نامووس و ده‌ركردنى ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى خێزانى، به‌ڵام تا ئێستا بنبڕ نه‌كراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی