حوزه‌یران 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

رزگاربوويه‌كا ئێزدى چیرۆكا خۆ دكه‌ته‌ په‌رتۆك

رزگاربوويه‌كا ئێزدى چیرۆكا خۆ دكه‌ته‌ په‌رتۆك 

باسنيۆز:45e6f345c358067c0dbc4dc9e8a3c070_L

كچە کوردێکی ئێزدی دوای ڕاكردنی لەدەست داعش، چیرۆكی ژیانی كۆیلەبوونی خۆی لە كتێبێكدا بەناوی (ئەو كچەی لەدەست داعش ڕای كرد) بڵاو كردەوە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسیویەتی: “دوای ھێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە ساڵی 2014 دا، كچێكی تازەپێگەیشتووی ئێزدی بەناوی (فەریدە خەلەف) لەگەڵ خوشكێكی و 80 كچی دیكەی ئێزدی لەلایەن داعشەوە ڕفێندران”.

داعش باوك و برای فەریدەی لەگەڵ دەیان پیاوی دیكەی ئێزدی كوشت، دایكیشی لەگەڵ چەندین ژنی دیكەی ئێزدی بۆ شاری تەلعەفەر گوازرانەوە، ھاوكات داعش فەریدە و كچەكانی دیكەشی وەكوو كۆیلە بردە شاری ڕەقەی سووریا.

فەریدە خەلەف دوای ڕاكردنی لەدەستی داعش، لە كتێبێكدا لەژێر ناوی (ئەو كچەی لە دەست داعش ڕای كرد)، ئەو كارەساتانە دەگێڕێتەوە كە داعش بەسەر خۆی و كچەكانی دیكەی ئێزدیی ھێناوە.

فەریدە لەو كتێبەدا دەڵێت: “داعش ئێزدییەكان بە كافر دەزانێت و ھەر بەو پاساوەش كچانی ئێزدی بە كویلە دەگرێت”.

لەو كتێبەدا فەریدە ئاشكرای كردووە كە بەردەوام لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەستدرێژیی كراوەتە سەر و چەندین جار كڕین و فرۆشتنی پێ كراوە، تا ئەوكاتە لەگەڵ چەند كچێكی دیكە لە دەرفەتێكدا توانیویانە ڕابكەن و پەنا بۆ كەمپی پەنابەران بەرن.

دواتر فەریدە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێكی ئەڵمانی ئاشنا دەبێت و ئەو رۆژنامەنووسە یارمەتیی دەكات خۆی بگەیەنێتە ئەڵمانیا و ھەر لەوێ بیرەوەرییە تاڵەكانی ڕۆژانەی كویلەبوونی نووسیوەتەوە.

فەریدە ئێستا لە ئاڵمانیا دەژیت و سەرقاڵی خوێندنە و بەنیازە لە داھاتوودا ببێتە مامۆستای بیركاری و خزمەت بە منداڵانی ئێزدی بكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi