هەرێما كوردستانێ.. ئامارا ههيڤهكێ يا توندوتیژییا ل دژی ژنان هاتيه ئەنجام دان هاته بهلاڤكرن
باسنيۆز:
بەپێی ئامارێك، لە ماوەی مانگی نیسانی ئەمساڵدا، لە ھەرێمی كوردستان، 555 سكاڵا ت
ۆمار كراون و دەیان حاڵەتی جۆراوجۆری توندوتیژیش هەبوون.
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژی ژنان كە وێنەیەكی بە (باسنیوز) دراوە، لە ماوەی مانگی نیساندا، چەندان حاڵەتی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە، کە بەم جۆرە بەس پارێزگا و ناوچەکاندا دابەش بووە:
ھەولێر/
سێ رووداوی خۆكوشتنی ژنان، 12 سووتان و دوو خۆسووتاندن، یەك حاڵەتی توندوتیژیی سێكسی و 264 سكاڵاش لە لایەن ژنانەوە تۆمار كراوە.
دھۆك/
یەك رووداوی كوشتنی ژنان، چوار رووداوی خۆكوشتن، پێنج رووداوی سووتان و سێ خۆسووتاندن، شەش حاڵەتی دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر ژنان هەبوون و 136 سكاڵاش لەلایەن ژنانەوە تۆمار كراون.
سلێمانی/
یەك رووداوی كوشتن، شەش سووتان و یەك رووداوێكی دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر ژنان و 40 سكاڵا لە لایەن ژنانەوە تۆمار كراوە.
ئیدارەی گەرمیان/
چوار حاڵەتی سوتان و 65 سكاڵا لەلایەن ژنانەوە تۆمار كراون.
ئیدارەی راپەڕین/
یەك حاڵەتی خۆكوشتن و 2 حاڵەتی خۆسووتاندن و 27 سكاڵا لەلایەن ژنانەوە تۆمار كراون و یەك حاڵەتی توندوتیژیی سێكیش هەبووە.
شاری سۆران لە پارێزگای هەولێر/
دوو رووداوێكی كوشتن، سێ رووداوی سووتان و 23 سكاڵا لەلایەن ژنانەوە تۆمار كراون.
بەپێی ئەو ئامارە، بە شێوەیەکی گشتی لە ماوەی مانگی نیساندا، 4 حاڵەتی کوشتن، 8 خۆکوشتن، 30 سووتان و 6 خۆسووتاندن، سەدان سکاڵا و 9 حاڵەتی دەستدرێژیی سێکسی تۆمار کراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی