تشرینی یه‌كه‌م 15, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مه‌سروور بارزانى: شۆڕشا ئیلۆنێ سه‌لماند كوردان رێكا سه‌رفه‌رزایێ گرتیه‌ به‌ر

مه‌سروور بارزانى: شۆڕشا ئیلۆنێ سه‌لماند كوردان رێكا سه‌رفه‌رزایێ گرتیه‌ به‌ر

باسنيوز:

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە 62ەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “شۆڕشی ئەیلوول، گەورەترین شۆڕشی گەلی کوردستان بوو کە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستان لەژێر سەرکردایەتیی ڕێبەری نیشتمانییمان جەنابی بارزانیی نەمر، لەپێناو ئامانجی باڵای هاوبەشدا، بەشدارییان تێدا کرد.”

ئەمڕۆ دووشەممە 11/9/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە 62ەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “لە شەست و دووەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، بەوپەڕی ڕێز و شكۆ و پێزانینەوە، یادی هەموو تێکۆشەر و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت بەشدارانی ئەم شۆڕشە گشتگیر و سەرتاسەرییەی کوردستان دەکەینەوە.”

سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوەش داوە: “شۆڕشی ئەیلوول، گەورەترین شۆڕشی گەلی کوردستان بوو کە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستان لەژێر سەرکردایەتیی ڕێبەری نیشتمانییمان جەنابی بارزانیی نەمر، لەپێناو ئامانجی باڵای هاوبەشدا، بەشدارییان تێدا کرد و چەندین داستانی سەرکەوتنی تێدا تۆمار كرا و سەروەری و دەستکەوتی گرنگی بۆ گەلی کوردستان بەدەست هێنا، لەو ڕۆژگارە سەختەدا بەرخودان و خۆڕاگری و قارەمانیەتیی پێشمەرگە نەبەزەكان و خەڵکی کوردستان بە گشتی، لە جیهاندا دەنگی دایەوە و تا ئێستاش نەك هەر ئازادیخوازانی كوردستان، بەڵكوو ئازادیخوازانی هەموو جیهان، بە ڕێزەوە لە شۆڕشی ئەیلوولی گەلی كوردستان دەڕوانن.”

مەسرور بارزانی هەروەها ڕایگەیاندووە: “یادکردنەوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، پێویستە ببێتە هاندەرێکی زیاتر بۆ هەموان تا پێداگر بین لەسەر وەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانمان و بەوپەڕی خەمخۆری و دڵسۆزییەوە، هەموو ئەو دەستکەوتە نیشتمانییانەمان بپارێزین کە بەرهەمی ڕەنج و خەبات و قوربانیدان و شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی گەلی کورستانە، بەتایبەتی شۆڕشی ئەیلوول کە یەکێک لە دەستکەوتە مێژووییەکانی، ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 بوو کاتێک حکومەتی ئەوکاتی عێراق ناچار کرا دان بە بەشێک لە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.”

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە پەیامەكەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “شۆڕشی ئەیلوول، بۆ هەموو دوژمنان و نەیارانی كوردستانی سەلماند، كە گەلی كوردستان ڕێی كۆڵنەدان و سەرفرازیی گرتووەتە بەر، نەك خۆڕادەستكردن و ملكەچكردن، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi