ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مەرجێن پێدانا یەكەيێن ئاكنجيبوونێ ب كێم ده‌رامه‌ت و كڕێچيان هاتنه‌ ڕاگه‌هاندن

مەرجێن پێدانا یەكەيێن ئاكنجيبوونێ ب كێم ده‌رامه‌ت و كڕێچيان هاتنه‌ ڕاگه‌هاندن

کوردستان TV
ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی ئابی 2023، دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لە ڕێورەسمێكدا پرۆسەی دابەشكردنی فۆرمی یەكەی نیشتەجێبون و كاراكردنی فۆرمەكەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاو،ڵاتیانی كەمدەرامەت راگەیاند.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە پێگەی ئەلیكترۆنی تایبەت بە داواكردنی فۆرمی یەكەكانی نیشتەجێبون بۆ خەڵكی كەمدەرامەت لەهەرێمی كوردستان كارا دەكرێت و ئەو كەسانەی خۆیان بە شایستە دەزانن بەپێی ئەو ڕێنماییانەی بڵاودەكرێنەوە دەتوانن فۆرمەكە پڕبكەنەوە؛ كە فۆرمەكە بەشێوەیەكی زانستی داڕێژراوە، ئەمەش دوای وەرگرتنی بۆچوون و پێشنیاری كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان.
دانا عەبدولكەریم، گوتیشی: پێشكەش كردنی داواكاری تاوەكو رۆژی 1/12/2023 بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە بەپێی یاسای نیشتەجێبون خاڵبەندی دەكرێت بۆ ئەو كەسانەی داواكاریان پێشكەش كردووە، دواتر لەلای لیژنە تایبەتمەندەكانی وەزارەت ووردبینی بۆ دەكرێت و پاشان ئاراستەی ئەو لیژنانە دەكرێت، كە لەچوارچێوەی یەكە كارگێڕییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانن، واتە لە ھەر سنوورێك یەكەیەكی كارگێڕی هەبوو، لەو سنورە لیژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ پەسەندكردنی خاڵبەندییەكە.
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئاماژەی بەوەشدا: ژمارەی یەكەكان كە لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستكراون و 9 هەزار و چوار یەكەیە، لەو یەكانە بەشێكیان تەواو بوون و بەشێكیان تەواو نەكراون، پرۆسەی دابەشكردنەكەش لەڕێی ئەو فۆرمەوە دەستپێدەكات، شێوازی قستەكەشی بۆ ماوەیەكی درێژخایەن و بە 25 ساڵ و قیستی مانگانە دەبێت.
مەرجەكانی وەرگرتنی یەكەكانیش بریتییە لەوەی دەبێ بەڵێننامەیەك پڕ بكەیتەوە و تێیدا بیسەلمێنێ كە هاووڵاتی هەرێمی كوردستانیی ،هەروەها خۆت یان هاوسەرت سەربەخۆ خاوەنی هیچ یەكەیەكی نیشتەجێ نەبن (خانوو یان شوقە). هەروەها خۆت یان هاوسەرت سوودمەند نەبووبن لە هیچ پڕۆژەیەكی تری نیشتەجێ و وەرگرتن و خاوەندارێتی یەكەیەكی نیشتەجێ.
هاوكات خۆت یان هاوسەرت نابێت سوودمەند بووبن لە پێشیینەی خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان. ئەگەریش بووی بە خاوەنی یەكەكە ، دەبێ تا 10 ساڵ مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی پێوە نەكەیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi