كانونی یه‌كه‌م 05, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێچیرڤان بارزانی: جوانیا عێراقێ دهندێ دايهه‌ نیشتمانێ هەموو ‏پێكهاتەيان بت

نێچیرڤان بارزانی: جوانیا عێراقێ دهندێ دايهه‌ نیشتمانێ هەموو ‏پێكهاتەيان بت

وشه‌:

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی كاردیناڵ لویس ساكۆ پاتریارك و سەرۆكی ‏كەنیسەی كلدان لە عێراق و دنیا و شاندێكی یاوەری كرد، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی، جوانیی عێراق لەوەدایە نیشتمانی هەموو ‏پێكهاتەكان بێت و تێیدا مافی هەمووان پارێزراو بێت.‏

ئەمڕۆ سێشەم 25ی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ‏هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە كاردیناڵ لویس ساكۆ پاتریارك و سەرۆكی ‏كەنیسەی كلدان لە عێراق و دنیا و شاندێكی یاوەری كرد.‏

لە دیدارێكدا لەبارەی كشاندنەوەی فەرمانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقی تایبەت ‏بە كەنیسەی كلدانی، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە گرنگە عێراق بە ‏هەرێمی كوردستانەوە بە خێوەتێك بۆ كۆكردنەوەی هەموو پێكهاتە ئاینی و ‏نەتەوەییەكان بمێنێتەوە. هیوای خواست سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ بە ‏زووترین كات ئەو كێشەیە چارەسەر بكات.‏

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتی لەوە كردەوە، پێكەوەژیان و ‏یەكتر قبووڵكردن، بڕوا و پرەنسیپە و جوانیی عێراق لەوەدایە نیشتمانی هەموو ‏پێكهاتەكان بێت و تێیدا مافی هەمووان پارێزراو بێت.‏

لای خۆیەوە كاردیناڵ ساكۆ سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی ‏نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و دووپاتی كردەوە، هەرێمی كوردستان سەرزەوینی ‏پێكەوەژ‌یان و یەكتر قبووڵكردنە و شانازی پێوە دەكەن‌. ‌ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو ‏كێشەیە هەرگیز ڕێ لە كار و ئەركەكانی ناگرێت و بەردەوام دەبێت لە ‏پارێزگاریكردن لە عێراق و پێكەوەژیان.‏

دۆخی دەشتی نەینەوا و چەند پرسێكی تری پێوەست بە دۆخی كەنیسە و ‏مەسیحییەكان بەگشتی، لایەنێكی تری دیدارەكە بوو كە وەزیری ئەوقاف و ‏كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو.‏

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi