ب بزاڤێن فڕاکسیۆنا پارتی، ١٠ قوتابخانە ل سنوورێ شێخان دێ ئێنه دروستكرن
بە ھەوڵی پەرلەمانتارانی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ١٠ قوتابخانە لە سنووری قەزای شێخان دروست دەکرێن و پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێ: بەردەوام دەبین لەسەر گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە.
شەریف سلێمان، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئێمە توانیومانە ڕەزامەندی دروستکردنی ژمارەیەک قووتابخانە لە سنووری قەزای شێخان بەدەست بێنین، بڕیارە حکوومەتی فیدڕاڵ ١٠ قووتابخانە لە سنووری قەزای شێخان و ناحیەی باشیک دروست بکات، لەوانەش دوو قووتابخانە لە سنووری باشیک و بارزان دروست دەکرێن، ھەشت قووتابخانەی دیکەش لە قەزای شێخان دروست دەکرێن.
پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی: ئێستا لە قۆناغی دابینکردنی زەوین بۆ دروستکردنی ئەو ١٠ قوتابخانەیە و کاریگەری لەسەر کەرتی پەروەردە لە ناوچەکەدادەبێت، چونکە سنوورەکە پێویستی بە بینای قووتابخانە ھەیە و بە دروستکردنی ئەو ژمارە قووتابخانەیە تا ڕادەیەک کێشەی نەبوونی بینای قووتابخانە چارەسەر دەبێت.
شەریف سلێمان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ھەوڵەکانی فڕاکسیۆنی پارتی و لەپەرلەمانتارانی پارتی لە سنوورەکە بەردەوام دەبێت بۆ گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە کوردستانیەکان، پێشتریش بە ھەوڵی فڕاکسیۆنی پارتی چەندین پڕۆژە بۆ ناوچەکە دابین کراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی