پهیڤدارێ حكومهتا ئیراقێ بهحسێ سهرهدانا سهرۆكوهزیرێ ئیراقێ بۆ ههولێرێ دكهت
وشه:
ئەمڕۆ پێنجشەم محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی رانەگەینراو گەیشتە هەولێر، لەگەڵ شاندەكەی لە لایەن سەرۆك بارزانییەوە پێشوازیان لێ كرا و دواتر سەردانی چەند ناوچەیەكی گەشتیارییان لە دەڤەری سۆران كرد، گوتەبێژی حكوومەتی عێراق هۆكاری سەردانەكەی ر اگەیاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم لەسەر باگهێشتی تایبەتی سەرۆك بارزانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگەی هەولێری كرد، وەك لە تۆمارە ڤیدیۆییەكانی هەندێك لە میدیاكان بڵاویان كردەوە، سەرۆك بارزانی لەگەڵ سوودانی و شاندی هاوەڵی چەند ناوچەكیان بەسەر كردەوە.
ئەمشەو باسم عەوادی، گەتەبێژ بەناوی حكوومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع)ی راگەیاند، سەردانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەولێر لەسەر داوایەكی تایبەتی سەرۆك بارزانی بووە، دووپاتی كردەوە، ئەو بە هاوەڵی سەرۆك بارزانی چەند شارۆكە و شارەدێیەكی پارێزگەكەیان بەسەر كردەوە.
ئێوارەی ئەمر ِۆ سەرچاوەیەك لە رەواندز بە “وشە”ی راگەیاندبوو كە سەرۆك وەزیرانی عێراق لە رەواندز بووە و سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی كردووە، بەگوێرەی زانیارییەكان سوودانی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك بارزانی، سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی كردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی