ئایار 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنێن عێراقێ: دكارين هەڵبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستان بکەین

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنێن عێراقێ: دكارين هەڵبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستان بکەین
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئەگەر داوایان لێ بکەن، دەتوانن هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکەن، بەو مەرجەى هاوکات نەبێت لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2023 بکرێت.

30ى ئایارى 2023، د. هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى پارت و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، “ئەگەر حکومەتى هەرێمى کوردستان داوایان لێ بکات، دەتوانن هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدەن بەو مەرجەى هاوکات نەبێت لەگەڵ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق کە بڕیار دراوە لە 18ى کانوونى یەکەمى 2023 بکرێت”.

د. هەمیان تەحسین گوتیشى، “بەو پێیەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنى عێراق فیدراڵییە و دەسەڵاتى ئەوەى هەیە هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستان بکات، دەکرێت حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەو داواکارییەى بە فەرمى ئاراستە بکات. ئێستا کۆمیسیۆن زۆرینەى ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کردووە و ئامێرى پێشکەتووى بۆ ئەو پرۆسەیە هەیە”.

30ى ئایارى 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵى بڕیاریدا بە “نادەستووریبوون”ی یاسای ژمارە 12ى درێژکردنەوەى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان کە لە 9ى تشرینى یەکەمى 2022 دەرکرا و رایگەیاند، تەمەنى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ کۆتاییهاتنى خولى پێنجەم کۆتایی هاتووە و هەر بڕیارێک لە دواى کۆتاییهاتنى ئەو ماوەیەوە دەرکرابێت لە رووى دەستوورییەوە پووچەڵە.

بەوپێیە بڕیارى کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنى و راپرسیی هەرێمى کوردستانیش هەڵدەوەشێتەوە کە لە 22ى ئایارى 2023 درا بۆ ئەوەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەببات.

ئەگەرى پەنابردنە بەر کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، لەکاتێکدایە لە کانوونى دووەمى 2024 تەمەنى ئەندامانى ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراقیش کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرى فەرمانگەى پارت و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، لەو وادەیەدا تەمەنى کۆمیسیۆن کۆتایی نایەت و تەنها وادەى کارکردنى ئەندامانى ئەنجوومەنى کۆمسیۆن کۆتایی دێت، بۆ ئەوەش چارەسەرى یاسایی هەیە کە لەبرى هەڵبژاردنی ئەو ئەندامانە لە پەرلەمانى عێراق، دەکرێت بە یاسا تەمەنی کارکردنیان درێژبکرێتەوە، بەوپێیەى کە لە رووى کردارییەوە بۆ قۆناخى دواى دەنگدان، کۆمیسیۆن پێویستى بە دوو مانگ زیاترە بۆ ئەنجامدانى ژماردنى دەنگ و جیاکردنەوە و وەرگرتنى سکاڵا و راگەیاندنى ئەنجامەکانى.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi