جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: هه‌موو كه‌سێك له ئه‌مه‌ریكا دڵنیایه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه زۆر گرنگه
K24 – هه‌ولێر:
سكۆت بێیتس، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تی كۆنیتیكت، رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان له‌سه‌ر زه‌وی رۆڵێكی گه‌وره بگێڕن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و له‌ناوبردنی رێكخراوی داعش و ئه‌و هێزه پێویسته به هاوكاری و پشتیوانی زیاتر هه‌یه.
له ساڵیادی رووداوه‌كانی یازده‌ی سێپتێمبه‌ری ئه‌مه‌ریكادا، سكۆت بێیتس، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تی كۆنیتیكت، قسه‌ی بۆ كوردستان 24 كرد و له‌و میانه‌یه‌دا وتی: ئێستا ئه‌مه‌ریكا پارێزراوه و ئه‌مه‌ریكا به‌راورد به سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌زاره‌یه و پێش هێرشه‌كانی یازده‌ی سێپتێمبه‌ر گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه.
وتیشی: ئه‌مڕۆ ملیۆنان هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكایی به هه‌ستێكی خه‌مبارانه‌وه یادی قوربانییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی تیرۆر، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه وتی: ئێمه ناتوانین، تیرۆر ریشه‌كێش بكه‌ین، به‌ڵام هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه له كالیفۆرنیاوه بۆ كۆریای باشوور و كوردستان له رووی سه‌ربازی و سیاسی و ئه‌منییه‌وه خۆمان رێكخستووه و هه‌نگاوی باش نراون.
روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕی تیرۆری كرد و ئه‌مه‌ریكا و زلهێزه‌كانی جیهان هاوكار و پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه بوون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
ئاماژه‌ی پێدا، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رووبه‌ڕووی مه‌ترسیدارترین رێكخراوی تیرۆریستی بووه‌ته‌وه و به پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش توانی شكستیان پێ بهێنێت.
سكۆت بێیتس، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، باسی له‌وه‌ش كرد، گه‌لی ئه‌مه‌ریكا له دوای رووداوه‌كانی یازده‌ی سێپتێمبه‌ر هه‌ڵسایه‌وه سه‌ر پێ و تاوه‌ره‌كان درووست كراوه و ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكایان كرد و ئه‌و هێرشانه‌یان كرد، یان له ناو گۆڕن، یاخود نا‌وێرن له‌به‌ر ئه‌مه‌ریكا سه‌ر ده‌ربهێنن.
له باره‌ی پشتیوانی زیاتری پێشمه‌رگه‌وه، سكۆت بێیتس، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتی: هه‌موو كه‌سێك له ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه چه‌نده گرنگه بۆ تێكشكاندنی داعش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا.
له كۆتایی وته‌كانیدا، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، پێویسته هیچ كاتێك مه‌ترسی تیرۆر به كه‌م سه‌یر نه‌كرێت، پێویسته چاو كراوه بین، هاوپه‌یمانییه‌كان بۆ پشتیوانی له یه‌كدی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری گرنگ و جێی نرخاندنن.
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی