وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیانی پۆلەکانی 10 و 11: سەدانی ئەم لینکە بکەن
k24 – هەولێر :
لیژنەی باڵای ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری قوتابیانی پۆلەکانی 10 و 11 کردەوە کە بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامی پەڵپەکانی خولی دووەم، سەردانی ماڵپەڕی ئەزموونەکان بکەن.
دەقی راگەیەندراوەکەی لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە
سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران ئاگادار دەکەینەوە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بەمەبەستی:
1. دڵنیابوون لە ئەنجامی پەلپەکانی خولی دووەم.
2. سەرجەم دەرچوانی خولی یەکەم و دووەم بەمەبەستی دڵنیابوون لە تۆمارکردنی رێژەی پۆلی (10) و (11) لەکاتی تۆمار نەکردنی رێژەی 10 و 11 سەردانی قوتابخانەکان بکەن تا رێکەوتی 2022/9/14 کۆتایی دەوامی فەرمی کە دوا مۆڵەت دەبێت بۆ تۆمارکردنى نمرەکانیان لە قوتابخانەکان.
تێبینی: رێژەی پۆلی (10) و (11) بە پێی یەکە هەژمارکراوە ⬇⬇ . س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی