كانونی یه‌كه‌م 04, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

لە هەرێمى کوردستان حەوت هەزار قوتابخانە و نزیکەى دوو ملیۆن قوتابى و 126 هەزار مامۆستا هەیە

لە هەرێمى کوردستان حەوت هەزار قوتابخانە و نزیکەى دوو ملیۆن قوتابى و 126 هەزار مامۆستا هەیە

باسنیوز:

جێگرى سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ڕایگەیاند، لە هەرێمى کوردستان حەوت هەزار قوتابخانە و نزیکەى دوو ملیۆن قوتابى و 126 هەزار مامۆستا هەیە کە بەشێکى زۆریان وانەبێژن.

عەتا ئەحمەد، جێگرى سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان نزیکەی حەوت هەزار قوتابخانە و یەک ملیۆن و 815 هەزار قوتابی لە هەرێمى کوردستان هەیە”.

گوتیشى: “بەهۆى وەستانى دامەزراندنەوە کە پێشووتر وەزارەتى پەروەردە ساڵانە بەشى خۆى لە دامەزراندن هەبوو، بەشێکى زۆری مامۆستایان وانەبێژن، بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفتەش داوامان کردووە کە ساڵانە هیچ نەبێت بەرامبەر ژمارەی مامۆستایان کە خانەنشین دەکرێن، ئەو مامۆستایانە دابمەزرێن، چ بە شێوەى گرێبەست، یان هەمیشەیى، بۆ ئەوەى ئومێدیان لەسەر کارەکەیان هەڵچنن”.

بە گوتەى جێگرى سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان زیاتر لە 20 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە کە زۆربەیان لە پەروەردەکانى دەرەوەى شارەکانن .

ئەو گوتانەى جێگرى سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایان هاوکاتى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکانە لە هەفتەى داهاتوودا.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi