بڕیارا هاوردەكرنا پانزينێ ل دەرڤهى هەرێما كوردستانێ كەفتە دوارێ بجهئينانێ دا
کوردستان TV
هاوردەكردنی بەنزین كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر دابەزاندنی نرخەكەی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا دەبێت.
دەرسیم دەرگەڵەیی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند: بڕیاری هاوردەكردنی بەنزین لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان كەوتە واری جێبەجێكردنەوە.
هەروەها گوتی: لەئێستادا بازرگانان خەریكی گرێبەستن بە مەبەستی هاوردەكردنی بەنزینەكە.لەبەر ئەوەی بەنزینە هاوردەكراوەكە باج و ڕسووماتی لەسەر هەڵگیراوە.
گوتیشی: هاوردەكردنی بەنزین كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر دابەزاندنی نرخەكەی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی