مه‌سرور بارزانی ناڤه‌رۆكا دیدارێن خۆ ل له‌نده‌ن به‌رچاڤ دكت
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی و ئه‌و پرسانه‌ی له میانی دیداره‌كاندا گفتوگۆیان له باره‌وه ده‌كرێت تویتێكی بڵاوكرده‌وه.
له تویته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی به‌ریتانیام كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌رێمی كوردستان و شانشینی یه‌كگرتوو په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی دوورمه‌ودا به‌یه‌كتره‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه، له بواره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پشتیوانی له ئاواره و په‌نابه‌ران و هێنانه‌ئارای ئاشتی و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ هه‌موو عێراق هاوكاری یه‌كدی ده‌كه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی