سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ لگه‌ل سه‌رۆكۆمار و وه‌زیرێ ده‌رڤه‌يێ توركیا كۆمبوو
K24 – هەولێر:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/3/12 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاڵيادا، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسيان له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيهتيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و پێشخستنى زياترى جووڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى كرد.
دۆخى عێراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عێراق ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان به لێكگهيشتنێكى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له چهقبهستووييى سياسى و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵيى عێراق كه ره‌نگدانه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى بێت.
ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كان به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كانيان تاوتوێ كرد و له‌سه‌ر گرنگيى كاركردن و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه و نێودهوهڵهتى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، هاوڕا بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/3/12 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاڵيادا، له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و مه‌ولوود چاوشئۆغلوكۆبوونهوهی نێچیرڤان بارزانی و مه‌ولود چاوشئۆغلو
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراينا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كرا.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سوپاسى به‌شداريى نێچيرڤان بارزانى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاڵيادا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه توركيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و له دۆخى سياسيى عێراق ده‌ڕوانێت.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، ده‌ستخۆشى له توركيا كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى و كۆكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسيا و ئۆكراينا، هه‌روه‌ها هيواى خواست کۆتایی بە تەنگژەکە بێت و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو قەیرانە سەختە دەرباز ببێت و قوربانيى زياترى لێنه‌كه‌وێته‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆخى عيراقيش، نێچيرڤان بارزانی جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كرده‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی