حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەنجومەنێ وەزیران: ب تووندی ئيدانه‌يا هێرشا پەکەکێ بۆ سەر هێزێن پێشمەرگەى دکەین

ئەنجومەنێ وەزیران: ب تووندی ئيدانه‌يا هێرشا پەکەکێ بۆ سەر هێزێن پێشمەرگەى دکەین
K24 – هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیران هێرشەکەی ئەمڕۆی ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کە لەلایەن هێزەکانی پەکەکە کرایە سەر پێشمەرگە، بە هێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانێت و بەتوندی ئیدانەی دەکات.

ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ (چوارشەممە، 4-11-2020)، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی کرد، لە تەوەرێکیشدا تیشکی خستە سەر هێرشەکەی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە.

ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەیدا دەڵێ “هێزی پێشمەرگە پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستانە، بۆیە هەر هێرشێکی لەم جۆرە، هێرشکردنە بۆ سەر تەواوی خەڵکی کوردستان”.

پێشتر تەواوی لایەنەکانی حکومەت دووپاتیان کردووەتەوە کە دژی شەڕی براکوژین، لەم راگەیەندراوەشدا ئەنجوومەنی وەزیران جارێکی دیکە جەخت لەو خاڵە دەکاتەوە: “حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی شەڕی براکوژییە، لەم چوارچێوەیەشدا ئەم جۆرە هێرشانە بە بەزاندنی هێڵی سوور دەزانێت، ئەم هێرشەی ئەمڕۆ کراوەتە سەر هێزی پێشمەرگە لە لایەن هێزەکانی پەکەکە، بە تووندی ئیدانە دەکات و بە دەستدرێژیکردنە سەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکانی لە قەڵەم دەدات”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەوەی “رێگری لە تێکچوونی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات”.

ئەمڕۆ لە ناحیەی چەمانکێ چی روویدا؟

ئەلەند ئەمیر گوگە، بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ لە سنووری قەزای ئامێدیی پارێزگای دهۆک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی پەکەکە رایگەیاند “هێرشیان کردووەتە سەر کاروانی هێزەکانی پێشمەرگە و TNTـیان بۆ لەسەر رێگا داناوەتەوە”.

کاروانی هێزەکانی پێشمەرگە لە رێگادابوون بۆ سەردانکردنی بنکەیەکیان لە دەڤەرەکە کاتێک لەلایەن چەکدارانی پەکەکە کراونەتە ئامانج، بەگوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ “دوای تەقینەوەکە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوولا دروست بووە و ژمارەیەک پێشمەرگە بریندار بوون”.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا بەگشتی پێشمەرگەیەک شەهید بووە، سێی دیکەش بریندارن.

ئەم رووداوە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر خەڵکی دەڤەرەکە کردووە، کە هەر بەهۆی پەکەکە نزیکەی 40 بۆ 45 گوندی ناحیەکە چۆڵکراون.

ئەلەند ئەمیر جەخت دەکاتەوە لەوەی “بەهۆی ئەوەی پەکەکە لە ناوچەکە هەن، هەفتانە جارێک بۆ دوو جار لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە ناوچەکە بۆردوومان دەکرێت، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر خەڵکی ناوچەکە هەیە و ناتوانن بچنەوە گوندەکانیان”.

دەقی ئەو بەشەی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمڕۆی پەکەکە:

لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە هێرشی ئەمڕۆی ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک لە لایەن هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی هەرێمی کوردستان، قەوارەی سیاسی و شەرعیی خەڵکی کوردستانە، هێزی پێشمەرگەش پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستانە ، بۆیە هەر هێرشێکی لەم جۆرە ، هێرشکردنە بۆ سەر تەواوی خەڵکی کوردستان . حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی شەڕی براکوژییە، لەم چوارچێوەیەشدا ئەم جۆرە هێرشانە بە بەزاندنی هێڵی سوور دەزانێت، ئەم هێرشەی ئەمڕۆش کە کراوەتە سەر هێزی پێشمەرگە لە لایەن هێزەکانی پەکەکە، بە تووندی ئیدانە دەکات و بە دەستدرێژیکردنە سەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکانی لە قەڵەم دەدات . لەم چوارچێوەیەشدا، وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێگری لە تێکچوونی ئاسایشی هەرێم دەکەین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi