سەرۆك بارزانی پێشوازيێ ل باليۆزێ کەنەدا ل عێراقێ دكهت
كوردستان تى ڤى:
سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵوێزی کەنەدا لە عێراق کۆ بوویەوە و پشتیوانیی بۆ زیاتر پێشخستنی پێوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لە هەموو ئاستەکاندا پێوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێ دەدەن
ئەمڕۆ سێشەم 17ی کانوونی یەکەم، بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئۆلریک شانون باڵوێزی نوێی کەنەدا لە عێراق و ئاشلی دۆریک بەرپرسی نووسینگەی باڵوێزخانەی کەنەدا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا باڵوێزی کەنەدا وێڕای دەربڕێنی خۆشحاڵیی خۆی بە یەکەم سەردانی بۆ کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرسامیی خۆی بە پێشکەوتن و سەقامگیریی کوردستان نیشان دا و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پڕۆسەی سیاسی و سەرکردایەتییکردنی شەڕی تێکشکاندنی داعش بەرز نرخاند.
زیاتر روون کراوەتەوە، ئۆلریک شانون پێوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە گرنگ لەقەڵەم دا و دووپاتی کردەوە، ئەو هاوکاری و هەماهەنگییەی کەنەدا لە شەڕی دژ بە داعش لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیبووە بەردەوام دەبێت و چاویان لەوەیە لە هەموو ئاستەکاندا پێوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدەن.
“سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە باڵوێزی کەنەدا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکە نوێیەکەی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی خۆیشی بۆ زیاتر پێشخستنی پێوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان دەربڕی” لە راگەیەنراوەکەدا وا نووسراوە.
دووپات لەوەیش کراوەتەوە، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە، پێوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی