سێ تایبه‌تمه‌نديێن نوو بۆ واتسئاپى هاتنه زێده‌كرن
وشه:
له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی ڤێرژنی نوێی ئه‌پلیكه‌یشنی واتس‌ئاپ سێ تایبه‌تمه‌ندی تر له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه زیاد ده‌بێ، كه ئێسته زیاتر له ملیارێك و 500 ملیۆن كه‌س به‌كارهێنه‌رین، پێشبینیش ده‌كرێ له داهاتوویه‌كی نزیك ڤێرژنی نوێ بخرێته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیای واتسئاپه‌وه له هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس ڤێرژنی نوێی واتس‌ئاپ به سێ تایبه‌تمه‌ندی نوێوه ده‌خرێته خزمه‌تی به‌كارهێنه‌ران، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی و به خستنه‌ڕووی بژاره‌ی زیاتر به‌كارهێنه‌ران بتوانن له نێو تۆڕه‌كه بمێننه‌وه و لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه و خه‌ڵكی زیاتریش ڕووی تێ بكه‌ن.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كان زۆرترین ئاسانكاری ده‌خه‌نه خزمه‌تی به‌كارهێنه‌رانه‌وه
تایبه‌تمه‌ندی یه‌كه‌م بریتییه له بیرهێنانه‌وه، له ڤێرژنی نوێی واتس‌ئاپ ده‌توانن واده و كاتی كار و دیداره گرنگه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتان تۆمار بكه‌ن، تا بیری هه‌ردوولاتان بهێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش به هاوبه‌شیكردنی ئه‌پلیكه‌یشنی ئه‌ندی دوو ده‌سته‌به‌ركراوه له‌گه‌ڵ تۆڕی واتس‌ئاپ.
دووه‌م تایبه‌تمه‌ندی بریتییه له خزمه‌تگوزاری “چاوه‌ڕوانی پێوه‌ندی كردن” واته ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر ته‌له‌فۆن بكه‌یت به واتس‌ئاپ و یه‌كێكی تریش له هه‌مان كات ته‌له‌فۆنت بۆ بكات، ئه‌وه‌ی دووه‌م ده‌زانێت كه تۆ پێوه‌ندی ترت له‌گه‌ڵه و ده‌چێته حاڵه‌تی چاوه‌ڕوانی، ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی دووه‌م به لاته‌وه پێویست تر و گرنگتر بوو، ده‌توانی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر هێل بهێڵیته‌وه و وه‌ڵامی دووه‌م پێوه‌ندی بده‌یته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندی سێیه‌میش داوه‌تكردنه بۆ نێو گرووپه‌كان، پێشتر خه‌ڵكی به ویستی خۆیان تۆیان بۆ نێو گرووپی جیا جیا زیاد ده‌كرد، به‌ڵام له ڕێی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌وه ته‌نیا ده‌توانن بانگهێشتت بكه‌ن، تا خۆت قبووڵی نه‌كه‌یت، ناتوانن بتخه‌نه ناو هیچ گرووپێكه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی