حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكوومەت كار بۆ دابینكرنا نەفتا مالان دكت

حكوومەت كار بۆ دابینكرنا نەفتا مالان دكت

هەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر گوتی، حكوومەتی عێراق بەڵێنی داوە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە نەوتی سپیی ماڵان رەوانە بكات و هەر كاتێك رەوانە كرا، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و تەنها بۆ پارێزگای هەولێریش بۆ دابەشكردنی یەك بەرمیل نەوت، داوای 100 ملیۆن لیتر نەوت كراوە.

ئاری كاكەشین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: “پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا كردووە لەبارەی ناردنی نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمی كوردستان و ئەوانیش بەڵێنیان داوە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە نەوتمان بۆ رەوانە بكەن و هەركاتێك نەوتمان بەدەست گەیشت، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت بەسەر ماڵاندا و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەكان دەست پێدەكرێت”.

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر گوتیشی: “ئێمە داوامان لە بەغدا كردووە بۆ دابەشكردنی بەرمیلێك نەوت بۆ هەر خێزانێك پێویستمان بە 100ملیۆن لیتر نەوت هەیە، بەڵام ناوچە شاخاویەیكان پێویستیان بە زیاتر لە بەرمیلێك هەیە، جا نازانین حكوومەتی عێراق ئەو بڕە پێویستەمان بۆ رەوانە دەكات یاخود نا”.

كاكەشین ڕوونیشی كردەوە: “حكوومەتی هەرێم بە دوو ئاڕاستە كار بۆ دابینكردنی نەوتی سپیی ماڵان دەكات، ئەوانیش بریتین لەوەی كە یەكەم بەغدا نەوتەكە رەوانە بكات و دووەمیش ئەگەر 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكرێت، ئەوكات بەڵێن دراوە زۆر لەوەی ئێستا زیاتر رەوانە بكرێت، بۆیە ئێمەش چاوەڕێ دەكەین نەوتمان بەدەست بگات، چونكە ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان نەوتی سپیمان نییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi