بهغدا دراڤێ مووچێ فەرمانبەرێن ههرێما كوردستانێ هنارت
باسنيوز:
بەرپرسێکی باڵای بانکی ناوەندی ئاشکرای کرد کە پارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نێردراوە.
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، فەرمانی خەرجکرنی تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نێردرا، گوتی: “فەرمانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە نێردراوە”.
ئاشکراشی کرد، ئەمڕۆ پارەکە دراوەتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی مووچەی پێ تەواو دەکرێ.
عابد ساڵح، جەختیشی کردەوە بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو ئەو مانگە زووتر پارەکەی بەغدا نێردراوە.
مانگانە حکوومەتی عێراق بڕی 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی