نێچیرڤان بارزانی و سێرگی لاڤرۆڤ کۆمبوون
باسنيوز:
لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمشەو لە شاری هەولێر سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و شاندێکی یاوەری بە سەردانێک گەیشتنە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و هەریەک لە وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگە و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی هەرێمی کوردستانەوە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازییان لێکرا.
هەر ئەمشەو و ئەو بەرپرسە باڵایەی ڕووسیا بە جیا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد و لەگەڵ بەپرسانی باڵای عێراقیش کۆبووەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی