حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

به‌لاڤكرنا مووچێ هه‌يڤا 11 دەست پێ كر

به‌لاڤكرنا مووچێ هه‌يڤا 11 دەست پێ كر
رووداو – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەران كرد ‌و یەكەم وەزارەتیش كە مووچەی پێدەدرێت دیوان ‌و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەیە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەممە 5-2-2019 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی ساڵی 2018 مووچەخۆران كراوە ‌و یەكەم شوێن مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت ‌و بۆ سبەی چوارشەممەش مووچەی یەكەكانی 70 ‌و 80 دابەشدەكرێت”.

بەپێی ئەو خشتەیەی لەبەردەستی وەزارەتی داراییە، دوای وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بەغدا ناردنی 317 ملیار دینارەکەی پێشخستووە و گوتیشی: “پێشتر حكومەتی عێراق لە 20ی مانگ 317 ملیار دینارەكەی دەنارد، بەڵام ئێستا لە 11 یان 12ی مانگ ئەو پارەیە دەنێرێت”.

بەم سیستەمی ئێستای پاشەكەوتی مووچە، حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگە 725 ملیار دیناری بۆ مووچە پێویستە، بەڵام ئەگەر بەبێ‌ پاشەكەوت مووچە بدات مانگانە 890 ملیار دیناری پێویستە، پێشتریش رێباز حەملان وەزیری دارایی رایگەیاندبوو: “بۆ هەڵگرتنی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە مانگانە پێویستیان بەوەیە 150 ملیار دیناری دیكەیان بۆ زیاد بكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi