نێچیرڤان بارزانی و كونسلێ گشتیێ یۆنانێ ل هه‌رێما كوردستانێ کۆمبوون
باسنيوز:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/2/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئیفسیمیۆس كۆستۆبۆلۆس كونسوولی گشتیی یۆنان له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كۆستۆبۆلۆس خۆشحاڵیی خۆی به دیداری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك یه‌كه‌م كونسوولی یۆنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی كوردستان و یۆنان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیان و کولتووری لێبورده‌یی و پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌رز نرخاند.
لە بەرانبەردا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسوولی گشتیی یۆنان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگاكانیشی بۆ كاره‌كانی دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و قۆناغی دوای داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كان پێشكه‌ش كرد، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌پێی یاسا ده‌رفه‌تی باش بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خسێنراوه و وه‌به‌رهێنه‌رانی یۆنانیش ده‌توانن سوود له‌م ده‌رفه‌تانه وه‌رگرن.
سه‌رۆكوه‌زیران له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و دووپاتی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له پرۆگرامی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی