حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ به‌رسڤا هیومان رایتس وۆچ ددەت

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ به‌رسڤا هیومان رایتس وۆچ ددەت

باسنيوز:

رۆژی 23/12/2018 رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێکی بە ناوی (عێراق \هه‌رێمی كوردستان دووجار سزادان بۆ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌) بڵاو کردەوە و تێیدا باس لەوە دەکات کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دووبارە ئەو کەسانە دەستگیر دەکاتەوە کە پێشتر لە هەرێمی کوردستان بە تۆمەتی پەیوەند کردنیان بە داعشەوە دەستگیر کرابوون و ئازاد کراون و ئەمەش بەهۆی نەبوونی هاوئاهەنگی لە نێوان هەردوو لادا.

لەم بارەوە دکتۆر دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند: هاوئانگییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە، روون و ئاشکران و گوتی: بە شێوەیەکی گشتی دوای دەستگیرکردنی کەسانی گومانلێکراو، یان داواکراو کەسوکاریان لە دەستگیرکردن و تۆمەتەکان ئاگادار دەکرێنەوە و هەر کەسێک لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت بە تۆمەتی تیرۆر، دوای ئەوەی بە بەڵگەوە تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ دەبێتەوە و دان دەنێت بە پەیوەندیکردنی بە داعش، ئینجا بڕیار و حوکمیان لەسەر دەدرێت، واتە لە دەستگیرکردندا تەنیا پشت بە دانپێدانانی گومانلێکراوان نابەسترێت، هەروەها دوای دەستگیرکردنیان کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە لە شوێنی دەستگیرکردنیان و مافی هەبوونی پارێزەر و سکاڵا تۆمارکردنیشیان هەیە لە دادگا دژی هێزە ئەمنییەکان.

دیندار زێباری تیشکی خستی سەر پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵی سەبارەت بە کەیسی گیراوانی داعش و لەم بارەوە گوتی: “حکوومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ پرۆسەیەکیان دەست پێکردووە بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو دەستگیرکراوانە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاریی زۆری کردووە بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەم دەستگیرکراوانە و تا ئێستا بەپێی بەرنامەیەک بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵی و بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆ زیاتر لە (١٤٠٠) دەستگیرکراوی داعش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵی کراون کە زوربەیان خەڵکی ناوچەکانی ئەنبار، سەڵاحەددین، دیالە و حەویجە بوون و لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوون، واتە سزایان بۆ دەرنەچووبوو لەلایەن دادگاکانی هەرێمی کوردستانەوە. لە لایەکی دیکەوە جگە لەو هەماهەنگییەی هەیە سەبارەت بە پرسی دەستگیر کراوان، لەسەر ئاستی دادگاکان لە سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوە لیژنەیەکی باڵای هاوبەش پێکهاتووە لە سێ سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە لە نێوان بەغدا و هەولێر بە مەبەستی ئاڵۆگۆڕی زانیاری لە کاتی پێویستدا”.

لەبارەی ئەو دەستگیرکراوانەی کە لە هەرێم سزایان بۆ دەردەچێت یان بە بڕیاری دادگا ئازاد دەکرێن زێباری گوتی: “هەر کەسێک بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کرابێت و حوکم درابن، ئەوا تۆمەت و سزاکەی دەخرێتە نێو پەڕاوەکەی و لە کاتی پێویستدا دەتوانرێت لە رێگای پارێزەرەوە ئەو زانیارییانەی دەست بکەوێت، دوای ئازادکردنیان و بەسەربردنی ماوەی سزاکەی لە هەرێمی کوردستان و گەڕانەوەی بۆ ناوچەکەی خۆی بۆ ئەوەی جارێکی دیکە تووشی دەستگیرکردن نەبێتەوە، دەتوانێت وێنەیەکی حوکمی دادگاکەی پێ بێت، بەڵام ئەوانیەی‌تر کە لەژێر لێکۆڵینەوەدان و حوکمیان دەرنەچووە و ئازاد کراون ئەتوانن لە رێگای فەرمانگە و لایەنە فەرمییەکانەوە داوای بەڵگەنامەی دەستگیرکردنیان بکەن. حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە ئاسانکاریی زۆریشیان بۆ دەکات، چونکە لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی لێکۆڵینەوەکان و راگرتنی تۆمەتباران پرۆسەیەکی شەفافە و لەژێر چاودێری دەزگا فەرمییەکاندایە. بۆ نموونە کەسێک کە فەرمانبەر بێت لە مووسڵ یان هەر شارێکی دیکە و پێشتر لە هەرێم بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کرابێت، دواتر ئازاد کرابێت، دەتوانێت بە شێوەی فەرمی لە رێگای فەرمانگەکەی خۆیەوە داوای بەڵگەنامەکان بکات، چونکە حکوومەت مامەڵە لەگەڵ شوێنی فەرمی دەکات”.

دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەو خزمەتگوزاریی تەندروستی و دەروونیانە کرد کە پێشکەش بە گیراوان دەکرێن گوتی: “بەندکراوەکان لە کاتی پێویستدا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن و ئه‌و راگیراوانه‌ش كه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه‌ ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستییان كراوه‌ و بۆیان هه‌یه‌ خواردنی تایبه‌ت بۆ خۆیان دروست بكه‌ن. ئەم جۆرە بەندکراوانە به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانی بنكه‌كانی ته‌ندروستی له‌ به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه‌ چاودێری باری ته‌ندروستی دان”.

سەبارەت بە دابینکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییە سەرەتاییەکان وەک (پێداویستی چارەسەرکردن و دەرمان و ئەمبۆڵانس و پزیشکی تایبەت) دابین کراون، لە ھەر کاتێک راگیراوان پێویستییان بە نەشتەرگەری ھەبێ، یاخود تووشی بارودۆخێکی تەندروستی سەخت ببن، ئەوا رەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێن، ھەروەھا ئەو راگیراوانەی کە نەخۆشیی درێژخایەنیان ھەیە لەلایەن بەشەکانی گرتن و گواستنەوە ڕەچاوی باری تەندروستییان کراوە و بۆیان ھەیە خواردنی تایبەت بۆ خۆیان دروست بکەن و بەردەوام لەلایەن پزیشکەکانی بنکەکانی تەندروستی لە بەشەکانی گرتن و گواستنەوە چاودێری باری تەندروستیان دەکرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi