زانیاريێن نوو دهربارەی مهزاختنا دراڤێ كارمەندێن كۆمسیۆنا ههلبژارتنان
باسنيوز:
سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی خەرجكردنی پارەی رۆژی كارمەندانی هەڵبژاردنی ئایاری ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق، بەرپرسێك چەند زانیاریەك ئاشكرا دەكات.
ئارام سەباح، جێگری بەرێوەبەری گشتی دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، هۆكارێك لەبەردەم خەرج نەكردنی پارەی كارمەندانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەبووە، گوتی: “لە نێوان بانكی ناوەندی عێراق و لقی هەرێمی كوردستانی بانكی ناوەندی هیچ ژمارە ئەژمێرێکی بانكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بوونی نەبوو، بۆیە پڕۆسەی دابەشكردنی پارەكە دواكەوت”.
زیاتر گوتیشی: “تواندراوە كێشەكە چارەسەر بكرێت و بانكێك لە هەرێمی كوردستان دیاریكراوە بۆ ئەوەی پارەكەی بۆ رەوانە بكرێت و پاشان لەوێوە بدرێتە بانكەكەكانی تر”.
لە هەرێمی كوردستان 50 هەزار كەس لە پێدانی ئەو بڕە پارەیە سودمەند دەبن، کە رۆژی هەڵبژاردن وەک کارمەندی کۆمسیۆن دیاری کرابوون.
بەرپرسەكەی كۆمسیۆن روونیشی كردەوە، ئەو رێكارانە تەواو بكرێت ئەو كاتە پارەكە دابەش دەكەن، گوتیشی: “هەركات رێكارەكە تەواو بێت خۆمان ئاگادارییەك بڵاو دەكەینەوە و ناوی ئەو بانكانە دیاری دەكەین كە پێویستە ئەو كەسانە سەردانیان بكەن كە لە رۆژی هەڵبژاردن كارمەندی كۆمسیۆن بوونە”.
پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن، بۆ رێكخەری ناوەندی دەنگدان 300 هەزار، بۆ بەرێوەبەری وێستگە 250 هەزار و بۆ كارمەندی ئاسایی 200 هەزار دینارە.
لە هەرێمی كوردستان 50 هەزار كەس لە پێدانی ئەو بڕە پارەیە سودمەند دەبن، کە رۆژی هەڵبژاردن وەک کارمەندی کۆمسیۆن دیاری کرابوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی