سبەی دەست ب دابەشکرنا مووچێ ههيڤا 9 دێ ئێته كرن
باسنيوز:
وابڕیارە سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (ئەیلول)ی ئەمساڵی مووچەخۆران بکرێت.
سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری سەر بەوەزارەتی دارایی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەکرێت و خشتەی دابەشکردنەکەش هاوشێوەی مانگی ڕابروو دەبێت.
ڕوونیشی کردەوە، سبەی چوارشەممە 5/12/2018، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت و دووسبەی پێنجشەممەش 6/12/2018، مووچەی هەریەک لە یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی چەندین مانگە خشتەی مووچە ڕاناگەیەنێت و بەڵکو مانگانە لەلایەن گەنجینەکانەوە ئاگاداری وەزارەتەکان دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان و ئەو خشتەیەشی چەند مانگێکە پەیڕەو دەکرێت تا ڕادەیەکی زۆر جێگیر بووە و بەپێی ئەو خشتەیە مووچە دابەش دەکرێت، بەڵام دیارنییە لە ساڵی داهاتوو شێوازی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا دێت یاخود نا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی