حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

 زیانڤێكه‌فتيێن له‌هيێن عێراقێ و هەرێما كوردستانێ دێ ئێنه‌ قه‌ره‌بووكرن  

 زیانڤێكه‌فتيێن له‌هيێن عێراقێ و هەرێما كوردستانێ دێ ئێنه‌ قه‌ره‌بووكرن  

وشه‌:
پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا قەرەبووی زیانلێكەوتووانی ئەم دوایەی لافاوەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكاتەوە و پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت، ناوچەی پشدەر و قەڵادزێ و دەڤەری راپەڕین و چەند گوندێكی ناوچەی شاخاوییەكان زیانیان بەركەوتووە و قەرەبوو دەكرێنەوە.

ئەمڕۆ شەموو جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە “وشە”ی راگەیاند، ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ئەم دواییەی لافاوەكە، بڕیارێكی بە جێیە و هەموو عێراق دەگرێتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

زیاتر گوتی، بەپێی بڕیارەیەكەی پەرلەمان ئەو شوێن و ماڵانەی كە بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەند بوون، قەرەبوو دەكرێنەوە، ئەگەر لەسەر بودجەی 2018 پارە مابێت، لەو پارەیە قەرەبوو دەكرێنەوە، ئەگەریش نەمابێت، لە بودجەی 2019 بڕی 200 ملیار دینار دانراوە و لەو پارەیە قەرەبوو دەكرێنەوە.

ئەو پەرلەمانتارە روونی كردەوە، لە عێراق ناوچەكانی كەركووك و مووسڵ و لە هەرێمی كوردستانیش زیاتر ناوچەكانی پشدەر و قەڵادزێ و دەڤەری راپەڕین و چەند گوندێكی ناوچە شاخاوییەكان زیانیان بەركەوتووە، بۆیە پێویستە لە هەرێم لیژنە لەو بارەوە دروست بكرێت و زیانەكان دیاری بكرێن و بخەمڵێندرێن و بدرێنە ئەندامە كوردەكانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی كاریان بۆ بكرێت و بڕی پارەكەیان بۆ تەرخان بكرێت.

كۆچەر دووپاتی كردەوە، هەر ماڵێك زیانی بەركەوتبێت بەپێی بڕی قەرەبووەكە كە لیژنەكە دیاری دەكات، قەرەبوو دەكرێتەوە و ئەگەر شەقامێكیش زیانی بەركەوتبێت، ئەوانەیش پارەیان بۆ تەرخان دەكرێت و چاك دەكرێنەوە.

لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی بارانێكی زۆرەوە لافاو چەند ناوچەیەكی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە ناوچەی پشدەر و ئیدارەی راپەڕین زیانێكی زۆر بەر هاووڵاتییان و زەوی و زاری كشتوكاڵی كەوت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi