فه‌رمانده‌یه‌ك: په‌كه‌كه ژبه‌ر كارێن بازرگانى شنگالێ بجهناهێلت
وشه:
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێزیدی له شنگال ڕاى گه‌یاند، مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و بازرگانیكردن و دزیكردنه نه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی شنگال، چونكه دوو ساڵه هیچ شه‌ڕێك له شنگال نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، قاسم دربۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێزیدی له شنگال به “وشه”ی ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه هیچ كارێكیان له شنگال نییه و خه‌ڵكی شنگالیش پێویستییان به ئه‌وان نییه، به‌ڵام ئه‌وان له شنگال ماون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بۆ كاری بازرگانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق هه‌ندێك رێگری لێ كردوون، به‌ڵام له‌كاری بازرگانیكردن به‌رده‌وامن و جگه له‌وه‌یش له‌و ساڵانه‌ی له شنگالن چه‌ندان دزییان له ناوچه‌كه كردووه و چه‌ندان محاویله‌ی كاره‌با و ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكیان دزیوه.
زیاتر گوتى، خه‌ڵكی شنگال هیچ پێویستی به ئه‌وان نییه و نایانه‌وێت ئه‌وان له شنگال بمێنن و دوو ساڵه فیشه‌كێكیان نه‌ته‌قاندووه و هیچ شه‌ڕێكیش نه‌بووه، به‌ڵام تا كاره‌ساتێك به‌سه‌ر شنگال نه‌هێنن ناكشێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق مووچه‌یان پێ ده‌دات و خۆشیان كاری بازرگانی و دزی ده‌كه‌ن. دربۆ باسی له‌وه كرد كه پێویسته په‌كه‌كه له شنگال بكشێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی هیچ كاره‌ساتێك روو بدات .
په‌كه‌كه له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى داعشه‌وه هاتوونه‌ته شنگال و تا ئێسته له‌و سنووره ماونه‌ته‌وه، به پێى لێدوانى به‌رپرسانى كورد له شنگال په‌كه‌كه هاوئاهه‌نگى باشى له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق هه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی