حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

٢٠١٨ دێ داوى سالا قەیرانا دژوارا ئابووری بسەر ھەرێما كوردستانێ دا بت؟

٢٠١٨ دێ داوى سالا قەیرانا دژوارا ئابووری بسەر ھەرێما كوردستانێ دا بت؟

هەولێر-KDP.info-

پسپۆڕێكی ئابووری، گەشبینە بە گەشەكردنی ئابووریی ھەرێمی كوردستان و باوەڕی وایە، ئەو ھەنگاوانەی لە ئارادان، ھەرێم نزیك دەكەنەوە لە تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری. دەشڵێ، لە ساڵی داھاتوودا پاشەكەوتی سەر مووچەی فەرمانبەران بە یەكجاری ھەڵدەگیرێت.

دوای بەرزبوونەوەی بەھای نەوت و رێككەوتنی نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق بۆ ناردنی ٣١٧ ملیار دیناری مانگانە، قەیرانە سەختەكەی ھەرێم، كە بە ھۆی شەڕی داعش و ئابڵووقەی ئابووریی دەستەڵاتدارانی بەغدا بۆ سەر ھەرێمی كوردستان دانرابوو، خەریكە بەرەو توانەوە دەچێت. لەو بارەیەوە، دكتۆر سەباح خۆشناو، پسپۆڕی ئابووری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “ئابووریی ھەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی سەختدا تێپەڕی، بەڵام ھۆكارەكانیش دیار بوون كە شەڕی داعش و ئابڵووقەی بەغدا كاریگەرییان خستە سەر ھەموو كەرتەكان، بە تایبەتی لەسەر چینی فەرمانبەران مووچەكانیان كەم كرایەوە، بەڵام دوای رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا و ناردنی بەشەبودجەیەك بۆ ھەرێمی كوردستان، تواندرا رێژەی پاشەكەوت كەم بكرێتەوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر جووڵەی بازاڕ و ھاوردەكردن و پڕۆسەی وەبەرھێنان ھەبووە”.

ھەرێمی كوردستان چەندین گرێبەستی نوێی لەگەڵ گەورەكۆمپانیاكانی كەرتی نەوت و غاز بۆ بەرزكردنەوەی رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت ئمیزا كردووە و بە جێبەجێكردنیان رێژەی بەرھەمھێنان و ھاوردەكردنی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە. ئەو پسپۆڕە ئابوورییە دەڵێت: “ئەگەر تێكرای دەرھێنانی نەوت بە گوێرەی ئەو رێككەوتنانەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ گەورەكۆمپانیاكانی كەرتی نەوت ئەنجامی داوە، زیاد بكرێت، ئەوا بێگومان كاریگەرییەكی زۆری دەبێت لەسەر زیاتر گەشەكردنی ئابووریی ھەرێمی كوردستان، چونكە چەندین رێككەوتن كراون، بە تایبەتی لەگەڵ دانەغاز كە رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت زیاد دەبێت”.

دواكەوتنی پێكھێنانی حكوومەتی عێراق و چەقبەستوویی كێشە سیاسییەكان، كاریگەرییان كەم نییە لەسەر كەرتی ئابووری و وەك دكتۆر سەباح خۆشناو روونی كردەوە: “ئەگەر حكوومەتی نوێی عێراق پێك بێت و ھەرێم لەگەڵ بەغدا رێككەوتنی نوێ بكات، بە تیابەتی كورد بەشداری بكات، ھۆكارێك دەبێت تا زیاتر رەوشی ئابووریی ھەرێم گەشە بكات، ھەندێ پڕۆسەی دیكەیش ھەن تا رەوشی ئابووری بەرەو پێشتر ببەن، ئەوانیش پڕۆژەی چاكسازیی مووچەی پلە باڵاكان و خانەنشنینان و، ھەروەھا رێكخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانە، ئەوانە ھەموویان كاریگەریی خۆیان ھەیە لەسەر كەرتی ئابووری لە ھەرێمی كوردستاندا”.

ساڵی دابێ، پێدەچێت ساڵی كۆتاییھێنان بێت بە قەیرانە سەختەكەی ئابووریی سەر ھەرێمی كوردستان، خۆشناو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: “بەو مەرجەی نرخی نەوت زۆر دانەبەزێت، گەشبینین بە ھەڵگرتنی پاشەكەوتی سەر مووچەی فەرمانبەران و پێشبینی دەكەم لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا ھەموو ئەو پڕۆسانەی باسم كردن كۆتاییان بێت، ئەوكاتیش حكوومەتی نوێی عێراق دروست دەبێت و ھەموو بابەتەكان روونتر دەبنەوە، ھەر ئەو وەختیش پاشەكەوتی سەر مووچەی فەرمانبەران بە یەكجاری ھەڵدەگیرێت و كێشەكان دەگەنە كۆتایی و چارە دەبن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi