په‌یامه‌ك ژبانكا هه‌رێمێ..تایبه‌ته ب موچێ ناڤخۆ و پێشمه‌رگه‌ى و خانه‌نشینان
SNN:
بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم ئاماده‌یی خۆی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه پیشانده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌گه‌ر ئێستا كه كاتی ناردنی پاره‌ی به‌غدا نییه بڕه پاره‌یه‌ك بخرێته‌سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ دواكه‌وتنی موچه‌ی مانگه‌كانی دیكه دروستنابێت”.
حاجی عابد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم له‌هه‌ولێر بهSNNی ڕاگه‌یاند، “ئێمه ئاماده‌كاری ته‌واومان كردوه بۆ گه‌یشتنی پاره‌ی به‌غداو دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا ڕانه‌گه‌یه‌نراون كه پێش جه‌ژن موچه‌یان پێبدرێت”.
وتیشی:”له‌ڕوی ژمێره‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك دروستنابێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا له‌ئێستادا كه كاتی ناردنی پاره نییه‌و بڕه پاره‌یه‌كی دیكه بۆ موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه بخاته‌سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم له‌هه‌ولێر جه‌ختیشیكرده‌وه، “”ئێمه‌ش له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌داین له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌فه‌رمی ئاگاداربكرێینه‌وه بۆ ناردنی پاره‌كه، چونكه تائێستا هیچ شتێكمان له‌به‌غداوه پێنه‌وتراوه كه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی دیكه بۆ موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینی بخاته‌سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم یاخود نا”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی SNN، له‌ئێستادا ژمێریاری خانه‌نشینی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌ش ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی لیستی موچه‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن، تاوه‌كو هه‌ركاتێك به‌غدا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ ناردنی بڕه پاره‌یه‌كی دیكه، ئه‌وان ئاماده‌بن تاوه‌كو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌كانیان بكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی